پرسیار: ئەگەر ئافرەت پێش نوێژی بۆ ئافرەتان بکات دەبێت قورئان بە دەنگ بخوێنێ یان نە؟
وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە ئافرەت پێش نوێژی بۆ ئافرەتان بکات، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، بەڵگە:
- پێغەمبەر (ﷺ) فەرمانی بە ٲم ورقە کرد کە پێش نوێژی بۆ ماڵی خۆی بکات. أخرجه أبو داود (592)، وأحمد (27324)، وابن خزيمة (1676) بنحوه صحَّحه ابن القيِّم في ((إعلام الموقعين)) (2/274)، وحسَّنه الألباني في ((صحيح سنن أبي داود)) (592).
روایەتی حاکم هاتووە دەلێت: (وتؤم دارها في الفرائض)، واتە: پێش نوێژی بۆ مالی خۆی دەکرد لە نوێژی واجب.
- هەروەها عائیشە و أم سلمة پێش نوێژیان کردووە بۆ ئافرەتان.
ئافرەت ئەگەر پێش نوێژی بکات بۆ ئافرەتان هیچ پیاوی نامەحرەم ئامادە نەبن لەوێ لەم حالەتە لە نوێژی جهري قورئان بە دەنگ دەخوێنێت و لە نوێژی سري بە نهێنی دەخوێنێت، نابێت بە هیچ شێوەیەک ئافرەت پێش نوێژی بۆ پیاوان بکات.