سەردێری پرسیار: تەفسیری ئەم ئایەتە بکە: (وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ) [المائدة: ٦٠]، بەڕاستی ئەوان بوون بە مەیموون؟

بەرواری دانان: 2021-02-09 کۆدی پرسیار: 2335

پرسیار:

پرسیار: تەفسیری ئەم ئایەتە بکە: (وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ) [المائدة: ٦٠]، بەڕاستی ئەوان بوون بە مەیموون؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَلِكَ مَثُوبَةً عِندَ اللّهِ مَن لَّعَنَهُ اللّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ) [المائدة: ٦٠].

واتە: خوای گەورە دەفەرمووێت: (ئەی پێغەمبەر بەوانە بڵێ کە تانە لە دینەکەتان دەدەن: ئایا خەبەرتان پێ بدەم بەوەی کە پاداشتی خراپتره لەوەی کە گومان دەبەن بەسەر ئێمەدا بێت، ئەوانەن کە خوا نەفرەتی لێ کردوون و غەزەبی لێ گرتوون و ھەرگیز لێیان ڕازی نابێت، هەروەها خوای گەورە ھەندێکی لەوان کردە مەیموون و بەراز و ئەوانەشی کە دەستیان دایە تاغوت پەرستی.)

ســـوودەکـانـی ئایەتەکە:

١- ئەم ئایەتە بەڵگەیە ئەهلی کتاب عیبادەتی تاغوتیان کردووە.

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (ئەم ئایەتە بەڵگەیە ئەهلی کتاب عیبادەتی تاغوتیان کردووە، واتە: داوایان لە بێجگە لەخوا کردووە، یان ئاژەڵیان سەربڕیوە بۆ بێجگە لەخوا، یان نەزریان کردووە بۆ بێجگە لەخوا، ئەم ئومەتەش شوێن ئەوان دەکەون و عیبادەتی تاغووت دەکەن.

ئەم ئایەتە وەڵام بۆ ئەوانەی دەڵێن ئەم ئومەتە تووشی شیرک نابێت، چونکە فەرموودەکە بەڵگەیە هەندێک خۆیان دەچووێنن بە گاور و جوولەکە لە عیبادەتی تاغوت و گۆڕ، وە حوکم بە بێجگە لە حوکمی خوا دەکەن). إعانة المستفید (۱/٤٥۳).

٢- ئەم ئایەتە بەڵگەیە مسخ ڕوویداوە لە ئومەتەکانی پێشوو.

٣- ئەم ئایەتە وەڵامە بۆ ئەوانەی دەڵێن دەبێت باسی چاکە کۆمەڵی گومڕابوو بکەیت لە بیدعە چییەکان و کەسانی تر، چونکە خوای گەورە باسی عەیبەکانی کرد باسی هیچ چاکەیانی نەکرد. إعانة المستفید (۱/٤٥۳-٤٥٤).

هەروەها خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ﴾: واتە: وتمان: ببنه مه‌یموونی دوورخراوه له ڕه‌حمه‌تی خوا، ئەم مەسخە ڕاستەقینەیە، واتە شێوەیان بوو بە مەیموون.

ئەمانە سزادران بە جنسی کردەوەی خۆیان، چونکە ئەم فێلەیان کرد وایان دەرخست شێوەیان شێوەیەکی ڕێگەپێدراوە، کەچی لە ڕاستیدا حەڕام بوو، ئەمانە سزا دران بەوەی بوون بە مەیموون کە وەک شێوەی مرۆڤە و مرۆڤیش نییە، پاداشت لە جنسی کردەوەیان بوو، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَجَزَاءُ سَيِّئَةٍ سَيِّئَةٌ مِثْلُهَا﴾ [الشورى: 40]،

هەروەها خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَكُلًّا أَخَذْنَا بِذَنْبِهِ﴾ [العنكبوت: 40].

ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (کاتێک جوولەکەکان ئەمەیان کرد خوای گەورە شێوەیان کرد بە شێوەی مەیموون، لە ڕووکەشدا وەک مرۆڤ وایە، بەڵام مرۆڤ ڕاستەقینە نییە، کردەوەی ئەوان و فێلیان وەک ڕاستی یە لە ڕووکەشدا، لە ناخەوەش باطلە، پاداشتان لە جنسی کردەوەکەیانە). تفسیر ابن کثیر (١/١٥٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام