سەردێری پرسیار:دەکرێت تەفسیری ئەم ئایەتە بکەن: (أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيبًا مِّنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ ویقولون للذين كفروا هؤلاء أهدى من الذين ءامنوا سبيلا) [النساء: ٥١]؟

بەرواری دانان :2021-02-09 کۆدی پرسیار:2336

پرسیار:

پرسیار: لەم ئایەتە دوو سوود دەربهێنە، چۆن رەبطی دەکەیت بەم ئومەتە: (أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيبًا مِّنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ ویقولون للذين كفروا هؤلاء أهدى من الذين ءامنوا سبيلا) [النساء: ٥١]؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيبًا مِّنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ ویقولون للذين كفروا هؤلاء أهدى من الذين ءامنوا سبيلا) [النساء: ٥١].

واتە: (تۆ سەیری ئەوانە ناکەیت کە بەشێک لە کتابیان پێدراوە ئیمانیان ھێناوە بە جبت و تاغوت، لەبارەی کافرەکانەوە دەڵێن: ڕیباز و دینی ئەوان ڕاسترە و باشترە لەوانەی کە ئیمانیان ھێناوە بە ئیسلام).

هۆی دابەزینی ئایەتەکە:

ھۆکاری دابەزینی ئەم ئایەتە ئەوەیە جوولەکە بە موشریکەکانیان گوت ئێوە باشترن لە محمد صلی اللە علیە وسلم و ڕێگاکەتان باشترە.

ابن الجوزی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە ھۆكاری دابەزینی ئەم ئایەتە چوار وتە ھەیە:

١- کۆمەڵێک جوولەکە ھاتنە لای قوڕەیش و پرسیاریان لێکردن: دينی ئێمە باشترە یان دینی محمد صلی اللە علیە وسلم؟ جولەکەکان وتیان دینی ئێوە باشترە، ئایەت دابەزی ئەمەش وتەی ابن عباسە.

٢- کەعبی کوڕی ئەشڕەف و حەی کوڕی ئەخطەب ھاتنە مەککە، قوڕەیش بە ھەردووکیانی گوت ئێمە باشترین یان محمد صلی اللە علیە وسلم؟ گوتیان: ئێوە ئایەت دابەزی ئەمە وتەی عیکریمەیە.

(٣) کەعبی کوڕی ئەشڕەف بە قوڕەیشی گوت: ئێوە باشترن و ڕێگاتان چاکترە لە محمد صلی اللە علیە وسلم ، ئایەت دابەزی ئەمە وتەی مجاھد و سدی و وتەیەکە لە وتەکانی عیکریمە.

(٤) حەی کوڕی ئەخطاب بە موشریکەکانی گوت: ئێمە و ئێوە باشترین لە محمد، ئەم ئایەتە دابەزی کە ئەمە وتەی ابن زیدە، مەبەست لەم ئایەتە جوولەکەیە). زاد المسیر (٢/٦٤-٦٥).

ڕاڤەی وشەکانی ئایەتەکە:

"ألم تر" استفھام لێرە للتقریر و التعجب، خطاب یان بۆ پێغەمبەرە دروود و سەلامی خوای لێ بێت یان بۆ ھەموو کەسێکە کە ئاراستەی بکرێت.

"إلی الذين أوتوا" واتە: أعطوا، کتاب بە ھەمووان نەدراوە، چونکە بێ بەش بوونە لە کتاب بەھۆی تاوانەکانیان، زانستی تەواویان نیيە بە کتاب.

"نصیبا من الکتاب" کتاب مەبەست پێی تەوڕات و ئینجیلە.

"یؤمنون بالجبت و الطاغوت"، الجبت: وتراوە سیحر، وە وتراوە پەیکەر، ئەوەی ڕاست بێت پەیکەر و سیحر و کاھن و شتی تر دەگرێتەوە. "هؤلاء أهدى من الذين ءامنوا سبيلا" واتە: ئەو موشریکانە مەنھەجیان باشتر و ڕاست تره لە ڕێگای ئەوانەی ئیمانیان ھێناوە. ســـوودەکـانـی ئایەتەکە:

١- ئەم ئایەتە بەڵگەیە بۆ ڕوون کردنەوەی خراپی کردەوەی جوولەکەکان، بەجۆرێک خوای گەورە کتابی پێداون لەگەڵ ئەمەش بە موشریکەکان دەڵێن ئێوە باشترن و ڕێگاتان ڕاستترە لە ئیمانداران.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم ئایەتە بەڵگەیە بۆ ڕوون کردنەوەی خراپی کردەوەی جوولەکەکان، بەجۆرێک خوای گەورە کتابی پێداون لەگەڵ ئەمەش بە موشریکەکان دەڵێن ئێوە باشترن و ڕێگاتان ڕاستترە لە ئیمانداران، ئەوەی زانراو بێت ئەوەی حوکم بکات پێچەوانەی ئەو شتەی بزانێت خراپترە لەوەی نەزانێت، ھەردووکیان خراپن بەڵام یەکەمیان توندترە). تفسیر سورة النساء (١/٤١١).

٢- ئەم ئایەتە بەڵگەیە بۆ ڕوون کردنەوەی ڕق و کینەی جوولەکەکان بەسەر ئیمانداران.

٣- ئەم ئایەتە بەڵگەیە بۆ گومڕایی و لادانی جوولەکەکان.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوان ئیمانیان بە جبت و تاغوت ھێناوە و ئینکاری جبت و تاغوت ناکەن بەڵکو دانی پێ دەنێن). تفسیر سورة النساء (١/٤١١).

٤- ئەم ئایەتە بەڵگەیە کە جوولەکەکان ئەھلی حەسادەتن، چونکە لە نەفسی خۆیان دەزانن محمد باشترە و ڕێگای ڕاستترە لە موشریکەکان. ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جوولەکەکان ئەھلی حەسادەتن، چونکە لە نەفسی خۆیان دەزانن محمد باشترە و ڕێگای ڕاستترە لە موشریکەکان چونکە دەیناسنەوە ھەروەک چۆن مناڵەكانیان دەناسنەوە، بەڵام کاتێک دڵیان پڕ بوو لە حەسوودی فەزڵی موشرکیان دا بەسەر پێغەمبەر و شوێن کەوتووانی). تفسیر سورة النساء (١/٤١١).

٥- ئەم ئایەتە بەڵگەیە حەڕامە کافر بە باشتر دابنێیت لە موسڵمان ، لەبەر وتەی خوای گەورە: "أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيبًا مِّنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ" تا کۆتایی ئایەتەکە

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (ئەم ئایەتە بەڵگەیە موافقە لە ظاهر دا پێی دەڵێن ئیمان ئەگەر چی لە دڵ دا موافقیان نەبێت، چونکە جوولەکەکان کاتێک بە قوڕەیشیان گوت: ئێوە باشترن و ڕێگاتان چاکترە لە ڕێگای ئەوانەی ئیمانیان ھێناوە، ئەوان لە ناخی خۆیان دا باوەڕیان وابوو ئەم وتەیە پووچە، بەڵام ئەوان ئەمەیان گوت بۆ ئەوەی پشتیان بگرن، لەگەڵ ئەمەش خوای گەورە ناوی ناوە بەوەی ئیمانی ھێناوە بە جبت و تاغوت.

ئەوەی مەدحی کوفر و کافرەکان دەکات تەنھا بە زمانی خۆی، کافر لە ئیمانداران بە باشتر دادەنێت ئەوا ئەو کەسە ئیمانی ھێناوە بە جبت و تاغوت، ئەگەر چی لە دڵ دا موافقی ئەوان نەبێت ئەگەر زۆری لێ نەکرابێت، ئەمە وەڵاميشە بۆ مورجیئەکانی سەردەم ئەوانەی دەڵێن: ھەرکەسێک قسە بکات بە قسەی کوفر کافر نابێت ھەتا بە دڵی ئەو قسەی پێ ڕاست نەبێت. ئەمە ورد و گەورەیە دانەری کتاب باسی کردووە لە مسائلەکان، ئەمە زۆر گەورەیە). إعانة المستفيد (١/٤٥٣).

٦- ئەم ئایەتە ئاماژەیە بۆ ئەوە کە ئەصلی سیحر وەریگراوە لە جوولەکەکان.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئاماژەیە بۆ ئەوە کە ئەصلی سیحر وەریگراوە لە جوولەکەکان، لەبەر ئەوە سیحریان لە پێغەمبەر کرد، "لبید بن الأعصم" سیحرێکی لە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کرد بە سیحرێکی گەورە بەڵام خوای گەورە پێغەمبەری پاراست لەو سیحرەی کە ئەوان دەیانەویست کاری تێ بکەن). تفسیر سورة النساء (١/٤١٢).

٧- ئەم ئایەتە بەڵگەیە واجبە ئینكاری جبت و تاغوت بکرێت چونکە خوای گەورە ئیمان ھێنانی بە جبت و تاغوت وەک سەرسوڕمان و زەم باس کردوە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (واجبە ئینكاری جبت و تاغوت بکرێت، چونکە خوای گەورە ئیمان ھێنانی بە جبت و تاغوت وەک سەرسوڕمان و زەم باسکردووە، نابێت دان بە جبت و تاغوت بنرێت). تفسیر سورة النساء (١/٤١١).

٨- ئەم ئایەتە بەڵگەیە بۆ باسکردنی عیبەکانی کەسی گومڕا و وەڵامەش بۆ ئەوانەی دەڵێن دەبێت چاکەکانی باس بکەیت و نابێت وەڵامی بدەیتەوە. رەبط کردن بەم ئومەتە ئەگەر لەناو جوولەکە ھەبێت ئیمانی بە جبت و تاغوت ھێنا بێت ئەوا ئەم ئوممەتەش ھەمان شت دەکەن و خۆیان دەچووێنن بە ئەوان، چونکە پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت خەبەری داوە بەوە ئەم ئوممەتە خۆیان دەچوێنن بە گاور و جولەکەکان، لەوانە خۆ چوواندن بە ئیمان ھێنان بە جبت و تاغوت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام