پرسیار: حوکمی فاسق چییە؟
وەڵام: الفسق: واتە دەرچوون لە گوێڕایەلی و سەرپێچی کردنی فەرمانی خوای گەورەیە.
زانایان دەڵێن فاسقی گشتی ترە لە کوفر، فاسقی کوفر و تاوان لەخۆ دەگرێت، هەروەها تاوانی گەورە و بچووک لەخۆ دەگرێت.
فاسقی دوو جۆرە:
یەکەم: فاسقی گەورە: کوفر و شیرکی گەورەیە خاوەنەکەی لەدین دەردەچێت، نەفی ئیمان دەکات و لە دۆزەج هەتا هەتایی دەبێت ئەگەر خاوەنەکەی تەوبەی نەکردبێت و لەسەری مردبێت.
دووەم: فاسقی بچووک: ئەمە تاوانێکە خاوەنەکەی لەدین دەرناچێت، لە دۆزەخ هەتا هەتایی نابێت.