پرسیار: ئایا چۆنیەتی نوێژی پیاو و ئافرەت وەک یەکن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نوێژی ئافرەت وەک نوێژی پیاوە لە هەموو حالەتەکان، حالەتی سوجدە و جگە لە سوجدە و حالەتەکانی تر، بەڵگە:
-پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (صلوا كما رأيتموني أصلي). رواه البخاري.
واتە: (نوێژ بکەن بەو شێوەیەی هەروەک چۆن منتان بینیوە).
ڕووی کردنە بەڵگە: ئەم خطابە بۆ پیاو و ئافرەتە، کەواتە ئافرەتیش دەگرێتەوە و نوێژی ئافرەتیش وەک نوێژی پیاو وایە.
-پێغەمبەری خوا صلى الله عليه و سلم : (إنما النساء شقائق الرجال). رواه أبو داود ( 204 ) والترمذي ( 105 ) من حديث عائشة، والدارمي ( 764 ) من حديث أنس.
-هیچ فەرموودەی صحیح نەهاتوون جیاوازی خستبێتە نێوان نوێژی ژن و پیاو.