سەردێری پرسیار: پاداشتی مردوو شووشتن چییە ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:234

پرسیار:

پرسیار // پاداشتی مردوو شووشتن چییە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ھەر کەسێک مردووێک بشوات مەبەستی تەنھا خوا بێت و داوای پاداشت لە خوا بکات نەک پارە وەربگرێت لەسەر مردوو شووشتن ئەوا پاداشتێکی گەورە بۆی ھەیە ، چونکە :

(١) مردوو شووشتن فرض الكفاية یە ، ھەر کەسێک مردوو بشوات واجبێکی بە جێ گەیاندووە و وە تاوانی لەسەر خەلک لایداوە ، چونکە فرض الكفاية ئەگەر کەسێک یان چەند کەسێک پێی ھەستن لەسەر ئەوانی تر لادەچێت ، بەلام ئەگەر کەس پێی ھەلنەستێت ھەموویان تاوانبار دەبن ، ھەتا ھەندێک زانا دەلێن پاداشتی فرض الكفاية زیاترە لە پاداشتی فرض العين بەلام وتەی ڕاست پاداشتی فرض العين زياترە.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە المجموع ج٥ لاپەڕە ١٢٨ ئیجماع نقل دەکات کە مردوو شووشتن فرض الكفايةیە ، بەلام ابن رشد لە بدایة المجتھد ج٢ لاپەڕە ٩ وتەی ئیمام مالک نقل دەکات کە دەلێت سونەتێکی جەخت لێکراوە ، ھەروەھا قرطبيش له المفھم ج٢ لاپەڕە ٥٩٢ وتەی مالک نقل دەکات ، کەواتە زۆربەی زانایان لەسەر ئەوەن کە فرض الكفاية یە کە ئەمە وتەی ڕاستە .

(٢) وقد روى الطبراني في معجمه الكبير عن أبي رافع عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال : (( من غسل ميتا فكتم عليه غفر له أربعون كبيرة )) قال الحافظ ابن حجر في كتابه "الدراية في تخريج أحاديث الهداية" إسناده قوي.

واتە : ھەر کەسێک مردووێک بشوات دایپۆشێت یان عەیبەکانی بشارێتەوە و باسی نەکات خوای گەورە لە چل تاوانی گەورەی خۆش دەبێت .

ڕوایەت ھاتووە وعن أبي رافع قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( من غسل ميتا فكتم عليه غفر له أربعون مرة، ومن كفن ميتا كساه الله من سندس وإستبرق الجنة، ومن حفر لميت قبرا وأجنه فيه أجري له من الأجر كأجر مسكن إلى يوم القيامة. )) رواه الحاكم.

واتە : ھەر کەسێک مردووێک بشوات و دایپۆشێت خوای گەورە چل جار لێی خۆش دەبێت ، .........

زانایان دەلێن تاوانی گەورە لاناچێت ئیلا بە تەوبە کردن نەبێت ، بەلام مردوو شووشتن پاداشتێکی تایبەتی ھەیە چل تاوانی گەورە لادەبات ، ھەروەھا چل جار لێ خۆش بوون بەلگەیە کە پاداشتی مردوو شووشتن پاداشتێکی تایبەتە .

زانایان دەلێن ھەر کەسێک پاداشت وەربگرێت لەسەر مردوو شووشتن و کفن کردن ئەم دوو حالەتانەن :

حالەتی یەکەم / خزمەکانی مردوو ھەندێک مالی پێ دەدەن بێ ئەوەی مردوو شۆ داوایان لێ بکات ، لەم حالەتە دروستە پاداشت وەربگریت وە پاداشتی کەم نابێت .

حالەتی دووەم / ئەگەر مردوو شۆ مەرج دابنێت بە ئەوەندە بڕە پارەیە من دەشۆم دەلێن دروستە بەلام پاداشت و خێری شووشتنی کەم دەبێت .

پرسیار لە ابن عثيمين کرا : ئایا دروستە پاداشت وەربگریت لەسەر مردوو شووشتن و کفن کردن ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئەم پاداشتە بەخشینێک بێت بێ ئەوەی مردوو شۆ داوا بکات و بێ ئەوەی مەرج دابنێت گومانی تێدا نییە کە دروستە ، چونکە مکافئەی شووشتن و کفن کردنی ئەو کردەوەیە ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک چاکەی لەگەڵ ئێوەی کرد ئێوەش مکافئەی پێ بدەن )) .

بەلام ئەگەر ئەم پاداشتە بە مەرج گیراو بێت ئەوا گومانی تێدا نییە پاداشتی مردوو شۆر و ئەوەی کفن دەکات کەم دەبێت ، چونکە ئەوەی مردوو دەشوات و کفن دەکات پاداشتێکی گەورە بەدەست دەھێنێت ، چونکە شووشتن و کفن کردنی مردوو فرض الكفاية یە ، ئەوەی مردوو دەشوات و کفن دەکات پاداشتی فرض الكفاية بە دەست دەھێنێت ، بەلام ئەگەر پاداشتی وەرگرت پاداشتی کەم دەبێت ، ھیچی تێدا نییە پاداشت وەربگرێت لەسەر ئەمە ، ...... )) "فتاوى نور على الدرب" (7/36).

زانایانی اللجنة الدائمة پرسیار لێ کراوە : حوکمی وەرگرتنی پاداشت چییە لەسەر مردوو شوشتن جا ئەو پادشت وەرگرتنە چ مەرجی دانابێت یان مەرجی دانەنابێت ؟

لە وەلام دا دەلێن : (( دروستە پاداشت وەربگرێت ، بەلام باشتر وایە ئەو کەسە مردوو بشوات کە داوای پاداشت ناکات )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (15/112) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام