سەردێری پرسیار:ئایا ئەوەی نوێژ قەرزاربێت ‌دەبێ لەجێگای نوێژە واجبەکان نوێژی سونەت بکات و بە نوێژ سونەت قەرز بداتەوە، یان لەشەو نوێژ نوێژی قەز‌ بداتەوە؟

بەرواری دانان :2021-02-16 کۆدی پرسیار:2340

پرسیار:

پرسیار: ئایا ئەوەی نوێژ قەرداربێت ‌دەبێ لەجێگای نوێژە واجبەکان نوێژی سونەت بکات و بە نوێژ سونەت قەرز بداتەوە، یان لەشەو نوێژ نوێژی قەرد‌ بداتەوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە قەزاکردنەوەی نوێژ بۆ کەسێک نوێژ ناکات بە ئەنقەست ھەتا کاتی دەڕوات، دوو وتە ھەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دەبێت نوێژ قەزابکاتەوە، کە ئەمە وتەی ھەرچوار مەزھەبەکانە.

دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون قەزاکردنەوەی لەسەر نییە، کە ئەمە وتەی ظاهری و ابن تیمییە و ابن ڕەجەب و ابن باز و ابن عثیمینە.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر مرۆڤ نوێژی تەرک کردن بەھۆی لەبیرکردن یان نووستن یان نەخۆشی، ئەوە قەزای دەکاتەوە، سەبارەت بەوەی ئەگەر تەرک بکای بە ئەنقەست بێ شوبھە، ئەوە قەزا ناکاتەوە، چونکە تەرکی کردووە بە ئەنقەست و کوفری گەورەیە، ئەگەر چی ئینکاریش نەکات لەسەر وتەی ڕاستی زانایان).مجموع فتاوى ابن باز (٣١٥/١٠).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی ڕاست بێت لای من ئەو وتەیەیە کە ابن تیمییە ھەلیبژاردووە ڕەحمەتی خوای لێ بێت: ھەر کەسێک نوێژ تەرک بکات بە ئەنقەست ھەتا کاتی نوێژ دەڕوات قەزاکردنەوە سوودی بۆی نییە، ... بەڵکو ئەوەی نوێژی تەرک کردووە لەسەریەتی تەوبە و استغفار بکات ، وە کردەوەی باش بکات ، بەمە ئومێدی ئەوەمان ھەیە خوای گەورە عەفووی دەکات ، وە لێی خۆش بێت لە تەرک کردنی ئەو نوێژانە). مجموع فتاوى ورسائل العثيمين (٩٣/١٢).

عن أبي هريرة رضي الله عنه عَنْ النَّبِيِّ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ – أنه قَالَ: (إِنَّ أَوَّلَ مَا يُحَاسَبُ بِهِ العَبْدُ يَوْمَ القِيَامَةِ مِنْ عَمَلِهِ صَلاَتُهُ ، فَإِنْ صَلُحَتْ فَقَدْ أَفْلَحَ وَأَنْجَحَ، وَإِنْ فَسَدَتْ فَقَدْ خَابَ وَخَسِرَ، فَإِنْ انْتَقَصَ مِنْ فَرِيضَتِهِ شَيْءٌ، قَالَ الرَّبُّ عَزَّ وَجَلَّ: انْظُرُوا هَلْ لِعَبْدِي مِنْ تَطَوُّعٍ فَيُكَمَّلَ بِهَا مَا انْتَقَصَ مِنَ الفَرِيضَةِ، ثُمَّ يَكُونُ سَائِرُ عَمَلِهِ عَلَى ذَلِكَ). أخرجه أبو داود في "سننه" (864)، والترمذي في "سننه" (413)، وصححه الشيخ الألباني في "صحيح أبي داود" (810).

عن تَمِيمٍ الدَّارِيِّ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (أَوَّلُ مَا يُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ الصَّلَاةُ، فَإِنْ كَانَ أَكْمَلَهَا كُتِبَتْ لَهُ كَامِلَةً، وَإِنْ لَمْ يَكُنْ أَكْمَلَهَا قَالَ لِلْمَلَائِكَةِ: انْظُرُوا هَلْ تَجِدُونَ لِعَبْدِي مِنْ تَطَوُّعٍ ، فَأَكْمِلُوا بِهَا مَا ضَيَّعَ مِنْ فَرِيضَتِهِ، ثُمَّ الزَّكَاةُ ، ثُمَّ تُؤْخَذُ الْأَعْمَالُ عَلَى حَسَبِ ذَلِكَ).أخرجه الإمام أحمد في مسنده (16954)، وصححه الشيخ الألباني في "صحيح أبي داود" (812).



هەر کەسێک نوێژ قەرزار بێت ئەگەر عوزری هەبێت لەبیری کردبێت یان نووستبێت ئەوە قەزا دەکاتەوە ئەو کاتەی بیری دەکەێتەوە یان کاتێک بەخەبەر دێت، سەبارەت بە نوێژ قەرزار بوون بێ عوزر ئەمەیان دەبێت تەوبەیەکی ڕاست و دروست بکات.

نوێژی سونەت و کردەوەی سونەت کەم و کوڕییەکانی نوێژ و کردەوەی تری واجب پڕ دەکەنەوە نەک شوێنی واجب بگرنەوە، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام