سەردێری پرسیار:کەسێک مردووە میراتگرەکانی تەنها ئەمانەن: دوو کچ و یەک کوڕی کوڕ، ئایا میرات چۆن دابەش دەکرێت؟

بەرواری دانان :2021-02-16 کۆدی پرسیار:2341

پرسیار:

پرسیار: کەسێک مردووە میراتگرەکانی تەنها ئەمانەن: دوو کچ و یەک کوڕی کوڕ، ئایا میرات چۆن دابەش دەکرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن هەردوو کچ لە سێ بەشی میرات دوو بەش دەبەن، واتە دوو سێیەکی میرات دەبەن، بەڵگە:

- خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَإِنْ كَانَتَا اثْنَتَيْنِ فَلَهُمَا الثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَ ) النساء/176.

- پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (لە سێ بەشی میرات دوو بەش بدەن بە دوو کچی سەعد). رواه الترمذي (2092)، وحسنه الألباني في إرواء الغليل (1677).

سەبارەت بەو میراتەی ماوەتەوە بۆ کوڕی کوڕی مرووەکەیە کە بە (تعصیب) دەبات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام