سەردێری پرسیار:حوکمی پیشەی وێنەگرتن؟

بەرواری دانان :2021-02-16 کۆدی پرسیار:2344

پرسیار:

پرسیار: گەر کەسێک کاری وێنەگری بکات یان کاری تصویر بکات ئایا پارەکەی حەڵاڵە یان حەڕامە؟ ئەگەر بچیتە ماڵی خواردن لەماڵەکەی بخۆی خواردنەکە حەڕامە یان نە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: وێنەی روح لەبەر گرتن بە هۆی کامیرەوە یان مۆبایل یان فیدیو جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان:

١- هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون وێنە و فیدیو حەڕامە.

٢- هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون وێنە و فیدیو دروستە.

٣-هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون وێنە حەڕامە و فیدیو دروستە ئەگەر پێویست بکات.

زانایان دەلێن پەیکەر دروستکردن لەهەمووان ترسناکترە، پاشان وێنە کێشان بە دەست، پاشان وێنە گرتن بە کامیرە یان موبایل، باشتر وایە نەگریت بۆ ئەوەی لە جیاوازی نێوان زانایان رزگار ببیت، ئەگەر نەگیرت باشتر بۆ ئەوەی لە جیاوازی نێوان زانایان ڕزگاربیت.

ئەگەر وێنەگرتن پێویست بکات وەک وێنەی معاملات، یان تصویر کردن پێویست بکات، ئەمەیان دروستە.

ئەگەر وێنەگرتنی ئافرەتی خراپ بێت و لاشەیان دیار بێت یان جل و بەرگی ناشەرعی لەبەر بکات، هەروەها ڤیدیۆش بەهەمان شێوە، ئەمەیان حەڕامە بێگومان.

کەم وێنەگر هەیە تووشی حەڕام نەبێت بەتایبەتی وێنەگرتنی بوک و زاوا کە زۆربەیان وێنەکانیان ناشەرعین و وێنەکانیان دەکەوێتە دەست پیاوی بێگانە بە ئارەزووی خۆیان سەیری بوک دەکەن.

ئەگەر وێنەگر هەندێک مالی حەڕام بێت دەتوانی خواردن لە مالەکەی بخۆیت، ئەگەر هەمووی حەڕام بێت هەندێک زانا خەڵێن نابێت خواردنی بخۆیت، وە هەندێکی تر دەڵێن دروستە بخۆیت دەلێن مالی حەڕام دوو جۆرە:

یەکەم: محرم لعینە: وەک عەرەق و بەراز و مالی دەست بەسەرداگرتوو و دزی و مالی تری ھاوشێوەی ئەمەنە، ئەمەیان نابێت مامەلەی لەگەڵ بکەیت، وە نابێت مال لێی وەربگریت بە ھەدیە یان کرێ یان قەرز، چونکە ئەم ماڵە خاوەنەکەی خاوەنی نییە و نابێتە مولکی.

دووەم: محرم لکسبە: ئەوەی مرۆڤ بە دەستی دەھێنێت وەک فرۆشتنی عەرەق و مامەلەی ڕیبا و کرێی گۆرانی و کرێی زینا، ئەمەیان بەدەست دێت بە ڕەزامەندی ھەردوو لا نەک بە دزی و دەست بەسەرداگرتن و فێل، ئەمەیان حەڕامە لەسەر ئەو کەسەی بە دەستی ھێناوە، ئەگەر کەسێک لێ وەربگرێت بە ڕێگای ڕێگەپێدراو دروستە، وەک ھەدیە یان کرێ لێوەرگرتن یان خێزانی پارەی لێ وەربگرێت بۆ مەسرەف، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم وەلامی دەعوەتی جوولەکەی داوەتەوە، و ئەوەی زانراو بێت جوولەکە ڕیبا و حەڕامیان دەخوارد.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام