پرسیار: حوکمی تەلقین لەسەر مردووە دوای شاردنەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سونەتە کاتی سەرەمەرگ وشەی شایەتوومان لای ئەو کەسە بهێنرێت پێش ئەوەی بمرێت بۆ ئەوە کۆتا وشەی شایەتوومان بێت و لەسەر ئەم وشەیە بمرێت، هەروەها دوای مردن سونەتە دوای لێ خۆش بوون بۆ مردوو بکەیت.
سەبارەت بە تەلقین دوای شاردنەوەی مردوو هیچ ئەسل و ئەساسی نییە، یەک فەرموودە هاتووە زانایان دەڵێن لاوازە، بەڵکو دەڵێن درۆیە دراوەتە پاڵ پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم، ئەم تەلقینە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم نەی کردووە و هاوەڵانیش نەیان کردووە، بەڵکو کردەوەی هەندێک زانایە.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (تەلقین لەسەر مردوو دوای شاردنەوەی جێگیر نەبووە لە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم و لە هاوەڵانیش جێگر نەبووە، فەرموودەیەک هاتووە (موضوع)ە، واتە درۆیە، روا الطبراني یە فەرموودەی ئەبو ئومامەی باهلی). نور علی الدرب.