سەردێری پرسیار: ئایا مردوو گوێی لە زیندوو دەبێت؟

بەرواری دانان :2021-02-24 کۆدی پرسیار:2347

پرسیار:

پرسیار: ئایا مردوو گوێی لە زیندوو دەبێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بەم بابەتە:

یەکەم: ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مردوو گوێی لە زیندوو نابێت، کە ئەمە وتەی عائشة وابن عباس وابن مسعود ئەلبانی و ابن باز و ابن عثیمینە ، بەڵگە :

- خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَى وَلَا تُسْمِعُ الصُّمَّ الدُّعَاءَ إِذَا وَلَّوْا مُدْبِرِينَ )) [النمل: 80].

دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مردوو ھەندێک حالەت گوێی لە زیندوو دەبێت نەک ھەموو حالەتەکان.

سێیەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مردوو گوێی لە زیندووە لە ھەموو حالەتەکان ، بەڵام ناتوانێ وەڵامیان بداتەوە و سوودی بۆیان ھەبێت.

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم دەقانە و نموونەی تری وەک ئەمانە ڕوون دەکەنەوە کە مردوو ھەندێک جار گوێی لێ دەبێت، نابێت گوێ لێ بوون بەردەوام بێت، بەڵکو حالەت ھەیە گوێی لێ دەبێت و حالەت ھەیە گوێی لێ نابێت). مجموع الفتاوی (٥/٣٦٦).

ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی: "وَمَا أَنْتَ بِمُسْمِعٍ مَنْ فِي الْقُبُورِ" [فاطر: 22]، سیاقی ئایەتەکە مەبەستی ئەوەیە کافر دل مردوو ناتوانی شتێک بدەیتە بەر گوێی بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگریت، ھەروەک چۆن ئەوانە لەناو گۆڕن ناتوانی شتێک بدەیتە بەر گوێیان سوودی لێ وەربگرن، ھیچ بەڵگە نەھاتوون کە خاوەنی گۆڕەکان ھەرگیز گوێیان لە ھیچ شتێک نابێت ، چۆن پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت خەبەری داوە کە مردوو گوێی لە دەنگی نەعەلەکان دەبێت کاتێک زیندووەکان گۆڕستان جێ دێلن؟ خەبەری داوە کوژراوەکانی بەدر گوێیان لێ بووە، وە ڕێگە دراوە سەلام لە مردووەکان بکەیت بە صیغەی خطاب و حاضر، وە خەبەری داوە ھەر کەسێک سەلام لە برای ئیمانداری خۆی بکات وەڵامی سەلامی دەداتەوە). "الروح" (ص 60) .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەمە تەفسیلی تێدایە ، سەبارەت بەوەی گوێیاننلە ھەموو ھەوالەکان دەبێت نەخێر ئەمە ڕاست نییە ، چونکە:

خوای گەورە دەفەرمووێت: "إِنَّكَ لا تُسْمِعُ الْمَوْتَى" [ النمل: 80 ].

وە خوای گەورە دەفەرمووێت: "وَمَا أَنْتَ بِمُسْمِعٍ مَنْ فِي الْقُبُورِ" [فاطر:22].

وە پێغەمبەر درود سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : "إذا مات ابن آدم انقطع عمله إلا من ثلاث: صدقة جارية، أو علم ينتفع به، أو ولد صالح يدعو له"، لەوانە گوێ لێ بوون قطع دەبێت ئیلا ئەوە نەبێت کە دەقی لەسەر ھاتبێت، لەوانە: مردوو گوێی لە دەنگی نەعەلەکان دەبێت کاتێک جێی دەھێلن ، ئەمەیان دەق ھاتووە لەم حالەتە گوێی لێ دەبێت، وە کاتێک فریشتە دێتە لای گوێی لێ دەبێت کاتێک پرسیاری لێ دەکات، من ربك؟ ما دينك؟ ئەمەیان دەق لەسەری ھاتووە.

سەبارەت بەوەی گوێی لە ھەواڵیان دەبێت لە ماڵەوە نەخێر ئەمە ڕاست نییە، ھیچ بەڵگە لەسەری نەھاتوون، گوێی لێیان نابێت و ھەواڵیان نازانێت.

سەبارەت بەوەی کەسێک دێتە لای سەلامی لێ دەکات، لەمە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان خەبەر ھاتووە بەڵام لاوازە، ئەگەر سەلامی لێ بکەیت دەتناسێتەوە و خوای گەورە ڕوحی دەگەڕێنێتەوە ھەتا وەڵامی سەلام بداتەوە ، ئەم وتەیە ڕوویەکی ھەیە بۆ بەھێزی، لەو فەرموودە صحیحە وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت: "ما من أحد يسلم علي إلا رد الله عليَّ روحي حتى أرد عليه السلام "، ئەم وتەیە بەھێزە، ئەگەر سەلامی لێ بکات لە دونیا بیناسێت، ئەوە خوای گەورە ڕوحی دەگەڕێنێتەوە ھەتا وەڵامی سولام دەداتەوە، وتەیەکی بەھێزە ، بەڵام فەرموودەکە بۆ صحیحی تێڕوانینی لەسەر کە لاوازە ، دەوترێ : لەوانەیە ئەمە وابێت ، واللە أعلم). نور علی الدرب. پوختەی وەڵامی زانایان:

- وتەی ڕاست ئەوەیە مردوو ئاگای لە زیندوو نییە ، ئیلا لەو حالەتانە نەبێت کە فەرموودە پێی ھاتووە.

- ئەو وتەیە ڕاست نییە کە دەڵێت مردوو گوێی لە ھەموو قسەکانی زیندوو دەبێت .

- ئەگەر بڵێ ھەندێک جار مردوو گوێی لە زیندوو دەبێت ، ئەوا مردووەکە ناتوانێت وەڵامی زیندووەکان بداتەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام