سەردێری پرسیار: زەکاتی مێوژ چۆن دەدرێت و چەندە؟

بەرواری دانان :2021-02-24 کۆدی پرسیار:2348

پرسیار:

پرسیار: زەکاتی مێوژ چۆن دەدرێت و چەندە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن زەکات واجبە لە ترێ و مێوژ ئەگەر بگاتە حەدی نیساب، ئەویش (٣٠٠) صاعە، کە هەر صاعێک بە نزیکەیی دەکات دوو کیلۆ یان دوو کیلۆ و چارەک، (٣٠٠) صاع دەکاتە (٦٠٠) کیلۆ یان (٦٧٥) کیلۆ.

سەبارەت بە زەکاتی ترێ و مێوژ دەرکردن دوو ئەگەر هەیە:

یەکەم: ئەگەر بە ئاوی باران و ڕووبار پێ بگات بێ ئەوەی مەسرەفی ئاودانی لێ بکات، لەم حالەتە واجبە لە دە بەش یەک بەش زەکات بدات.

دووەم: ئەگەر خۆی مەسرەفی لێ بکات بۆ ئاودان و ماندوو بێت، لەم حالەتە واجبە لە بیست بەش یەک بەش زەکات بدات، یان لە دە بەش نیوەی یەک بەش دەدات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام