سەردێری پرسیار:ئایا دروستە نوێژی جنازە لەناو مزگەوت دا بکرێت ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:235

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە نوێژی جنازە لەناو مزگەوت دا بکرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە نوێژی جنازە کردن لە ناو مزگەوت ، دوو وتە هەیە :

یەکەم // هەندێک زانا دەلێن نوێژی جنازە لەناو مزگەوت دا ناکرێت ، کە ئەمە وتەی ابو حنیفە و مالکە ، بەلگە :

(۱) عن ابی هریرة قال : قال رسول اللە صلی الله علیه : (( من صلی علی جنازة في المسجد فلا شئ له )) رواە ابو داود (۳۱۹۱) ، وابن ماجە (۱٥۱۷) .

واتە : هەر کەسێک نوێژ بکات لەسەر مردوو لەناو مزگەوت هیچ پاداشت بۆی نییە .

روایەت هاتووە دەلێت : (( فلا اجر لە )) بەلام ابن عبدالبر و چەند زانای تر دەلێن ئەمە هەلەیە .

هەروەها هەندێک زانا دەلێن لەوانەیە مەبەستی فەرموودەکە ئەوە بێت پاداشتی کاملی بۆی نییە ، چونکە روایەت هاتووە دەلێت : (( فلا شئ علیە )) واتە : هیچ تاوانی لەسەر نییە ، کەواتە مانای ئەم روایەتە : (( فلا شئ لە )) لا شئ للمصلي من زیادة الفضل في ٲداء صلاة الجنازة في المسجد .

دووەم // زۆربەی زانایان دەلێن دروستە نوێژ لەسەر مردوو بکەیت لەناو مزگەوت ، کە ئەمە وتەی شافعی ، احمد ، چەند زانای ترە ، بەلگە :

(۱) عائشە خوا لێی ڕازی بێت کاتێک سعد کوڕی ابی وەقاس دەمرێت دەلێت : (( جنازەکەی بیننە ناو مزگەوت هەتا نوێژی لەسەر بکەم ، ئەوان ئینکاریان لێ کرد بۆ جنازە هێنانە ناو مزگەوت بۆ نوێژ لەسەر کردن ، عائشە وتی : سوێند بە خوا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نوێژی کردووە لەسەر هەردوو منالی بیضاء لەناو مزگەوت ( کە هەردوو منالەکانی ناویان سهل ، سهیل بوون ) رواە مسلم (۹۷۳) .

(۲) عمر نوێژی لەسەر ئەبوبکر کردووە لە ناو مزگەوت ، هەروەها صیهب نویژی کردووە لەسەر عمر لە ناو مزگەوت .

وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە دروستە نوێژی جنازە لەناو مزگەوتدا بکەیت ، زانایان سەبارەت بە فەرموودەی ابو هریرة دەلێن :

(۱) زانایان دەلێن فەرموودەکە لاوازە لە سەنەد .

(۲) هەروەها جیاوازی هەیە لە روایەتەکان ، نسخەی بەناوبانگی سنن ابوداو دەلێت : (( فلا شئ علیە )) واتە : هەر کەسێک نوێژی جنازە لەناو مزگەوت دا بکات هیچی لەسەر نییە تاوانبار نابێت ، روایەتی ابن ماجە و احمد دەلێت (( فلا شئ لە )) هیچی بۆی نییە پاداشت ، کەواتە هەردوو ڕوایەت دژی یەکترن ، دەبێت یەکێکیان ڕاست بێت .

(۳) هەندێک دەلێن : (( فلا شئ علیە )) واتە : هیچ تاوان لەسەر نوێژ کەر لەسەر مردوو نییە ، (( فلا شئ لە )) واتە : هیچ خێرێکی زیاتر بۆ نوێژکەر لەسەر مردوو نییە لەناو مزگەوت ، بەلکو مزگەوت و بێجگە لە مزگەوت وەک یەک وان بۆ پاداشتی نوێژ ، کەواتە بەم شێوەیە تەفسیر کردن کێشە دروست نابێت لە نێوان هەردوو ڕوایەتەکان .

(٤) ئەگەر فەرموودەکە ڕاست بێت هەندێک دەلێن لەوانەیە مەبەست پێی کەمی پاداشت بێت ، چونکە ئەگەر ئەوەی لە مزگەت نوێژ بکات لەسەر جنازە بەزۆری هەیە دەڕواتە ماڵ وشوێن جنازە ناکەوێت و پاداشتی تەواوی بۆ نانوسرێت .

(٥) هەندێک زانایان دەلێن ڕوایەتی (( فلا شئ لە )) پێچەوانەی فەرموودەی عائشەیە کە رواە مسلمە ، ئەم فەرموودەیە ڕاستترە .

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سونەتی وا نەبوو لە مزگەوت نوێژی جنازە بکات ، بەلکو نوێژی جنازەی دەکرد لە دەرەوەی مزگەوت ، وە هەندێک جاریش نوێژی جنازەی دەکرد لە ناو مزگەوت ....)) زاد المیعاد ج۱ لاپەڕە ٥۰۰

هەروەها ئینکاری کردنی هاوەلان لە عائشە لەبەر ئەوە بووە چونکە بەردەوام نوێژی جنازە کردن لە ناو مزگەوت لایان زانراو نەبووە و باش نەبووە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی سەیر بێت ئەوانەی ڕێگری لە نوێژی جنازە دەکەن لەناو مزگەوت دەلێن : " فی المسجد " ئەم ظرفه مەبەست پێی نوێژی پێغەمبەر و هاوەلانە نەک نوێژ لەسەر کراو ، کەواتە جنازە لەدەرەوەی مزگەوت بووە ، وە پێغەمبەر و هاوەلان لەناو مزگەوت بوون نوێژیان لەسەر جنازە دەکرد ، گومانی تێدا نییە کە ئەمە پێچەوانەی ڕووکەشی فەرموودەکەیە ، هەروەها پێچەوانەی هۆی باسی کردنی فەرموودەیە کە عائشە بۆچی باسی کردووە و بۆ خۆی کردۆتە بەلگە ، .........)) شرح بلوغ المرام ج٥ لاپەڕە ٤۹٨

ابن قدامة ڕەحمەی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە نوێژی جنازە لەناو مزگەوت دا بکرێت ، ئەگەر مزگەوت شتی نەکەوێتە ناوی .......)) المغنی ج۲ لاپەڕە ۱٨۲

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام