سەردێری پرسیار:حوکمی شۆردنی هەندێک ئەندامی دەست نوێژ لە شوێنێک و هەندێکی تر لە شوێنێکی تر؟

بەرواری دانان :2021-03-02 کۆدی پرسیار:2351

پرسیار:

ئایا ئەبێت لە دوو شوێن دەست نوێژ بگری؟مەسلەن لە شوێنێک دەم و چاو بشۆی لە شوێنيکی تر هەردوو قاچ (واتە: دەم و چاو لەسەر مەخسەل بشۆیت و قاچەکان لە حەمام بشۆیت)؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ یەک بە دوای یەک مەرجە بۆ دەست نوێژ، بەڵام جیاوازی ھەیە لە ماوەی شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ یەک بەدوای یەک، دوو وتە ھەیە:

یەکەم: حەنابلە بۆ ئەوە چوون مولاە بۆ دەست نوێژ ئەوەیە نابێت ئەندامەکان دوای بخەی بۆ شۆردن ھەتا ئەوەی تر وشک دەبێتەوە.

دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ماوەکەی بۆ عورف دەگەڕێتەوە، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد.

مرداوی رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مولاة: ئەوەیە ئەندامەکانی دەست نوێژ دوا نەخەیت بۆ شۆردن ھەتا ئەندامی پێشتر وشک دەبێتەوە، مەبەست پێی کاتێکی مام ناوەندە، ئەمە وتەی حنابلەیە و زۆربەی ھاوەڵانە لەسەر ئەمەن.

وتەی دووەم: ماوەی موالاە بۆ عورف دەگەڕێتەوە، ئەوەی عورف بە ناوبڕی دانابێت ناوبڕێکی ڕوون و ئاشکرا ، ئەوە موالاتی بڕیوە، ئەوەی عورف بە ناوبڕی دانەنابێت ئەوە ناوبڕ نییە، ئەم وتەیە وتەیەکە لە وتەکانی ئیمام ئەحمەد). الإنصاف (١/١٤١).

ابن عثيمين رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەندێک زانا دەڵێن - کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد: عیبرەت بە ناوبڕی عورفە، نەک بە وشک بوونەوەی ئەندامەکانی دەست نوێژ، دەبێت شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ لێک نزیک بن، ئەگەر خەلکێک بڵێت: ئەم پیاوە دەست نوێژەکەی ناوبڕی نەخستۆتە ناوی، بەڵکو دەست نوێژەکەی پێکەوەیە، وا حساب دەکرێت بەدوای یەک دەست نوێژی گرتووە، ھەندێک زانا بۆ عورف دەیگەڕێننەوە زۆر بابەتەکان.

بەڵام عوڕف کۆنتڕۆل ناکرێت، پەیوەست کردنی حوکم بە وشک بوونەوەی ئەندامەکان نزیکترە لە کۆنترۆل کردن). الشرح الممتع (١/١٩٣).

زانایان دەڵێن دروستە هەندێک ئەندامی دەست نوێژ لە شوێنێک بشۆیت و هەندێکی تر لە شوێنێکی تر بشۆیت ئەگەر ماوەیەکی زۆر نەکەوێتە نێوان شۆردنەکان، ماوەکەش ئەندامەکانی دەست نوێژ دوا نەخەیت بۆ شۆردن ھەتا ئەندامی پێشتر وشک دەبێتەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام