سەردێری پرسیار:پرسیار: حوکمی چاو ڕەش کردن بۆ دەرەوە بێ ئەوەی مکیاج بکات؟

بەرواری دانان :2021-03-09 کۆدی پرسیار:2352

پرسیار:

پرسیار: حوکمی چاو ڕەش کردن بۆ دەرەوە بێ ئەوەی مکیاج بکات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن واجبە لەسەر هەموو ئافرەتێکی ئیماندار جوانی خۆی بشارێتەوە لە پیاوی بێگانە، لەبەر وتەی: (وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ وَلا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) [النور:٣١].

جوانی هەموو شتێک دەگرێتەوە کل لەچاو کردن و مکیاج و هەموو شتی تر دەگرێتەوە.

زانایانی اللجنة الدائمە دەڵێن: (بەکارهێنانی کل “واتە کل لەچاو کردن” دروستە، بەڵام دروست نییە جوانی خۆی بەدیار بخات بۆ جگە لە پیاوی، جا کل بێت یان هەر شتێکی تر، لەبەر وتەی: “وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلا لِبُعُولَتِهِنَّ"). فتاوی اللجنة الدائمة (١٧/١٢٨).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام