پرسیار: حوکمی برژانکی صناعی بۆ ئافرەتان؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دانانی برژانکی صناعی دوو حالەتە:
یەکەم: ئەگەر ئافرەتێک پرژانکی نەبێت یان نەمابێت، لەم حالەتە دروستە برژانکی صناعی دابنێت، چونکە لە بابەتی داپۆشینی عەیب و لادانی عەیبە.
دووەم: ئەگەر ئافرەتێک برژانکی صناعی دابنێت بۆ جوانی بێ ئەوەی برژانکی هیچ عەیبی هەبێت، ئەمەیان حەڕامە لەبەر دوو هۆ:
١-ئەم برژانک دانانە وەک قژی صناعی وایە و هەمان حوکمە.
٢-زۆربەی جار دانانی برژانکی صناعی زیان بە شوێنەکە دەگەیەنێت.