سەردێری پرسیار:پرسیار: ئافرەتێک لە دونیا شووی بە چەند پیاوێک کردووە، ئایا لە بەهەشت بۆ کامە پیاو دەبێت؟

بەرواری دانان :2021-03-16 کۆدی پرسیار:2354

پرسیار:

پرسیار: ئافرەتێک لە دونیا شووی بە چەند پیاوێک کردووە، ئایا لە بەهەشت بۆ کامە پیاو دەبێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سێ وتە هەیە:



یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون بۆ ئەوە پیاوەیە کە لە دونیا ڕەوشتی لەهەمووان جوانترە، بەڵگە:

-پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (بۆ ئەو پیاوەیە ڕەوشتی لەهەمووان جوانترە).

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سەرپشک دەکرێت بە ئارەزووی خۆی پیاوێک هەلدەبژێرێت، بەڵگە:

-هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون ئافرەت بە ئارەزووی خۆیەتی.

سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون بۆ دوا پیاوە، واتە بۆ ئەو پیاوەیە کە جاری کۆتایی شووی پێکردووە، بەڵگە:

-پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت: (أيما امرأة تُوفي عنها زوجها، فتزوجت بعده، فهي لآخر أزواجها). صححه الألباني رحمه الله في صحيح الجامع 2704 وفي السلسلة الصحيحة (١٢٨١).

واتە: (هەر ئافرەتێک پیاوەکەی بمرێت، پاشان دواتر شوو بە پیاوێکی تر بکاتەوە، ئەوە بۆ کۆتا پیاوە لە بەهەشت).

ئەگەر بڵێی ئافرەت بۆ کۆتا پیاوە نزیکترە، چونکە وتەکانی تر هیچ بەڵگەی صحیحیان نییە، بەڵام ئەو وتەی دەڵێت بۆ کۆتا پیاوە فەرموودەکە ئەسلی هەیە و صحیحە، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام