پرسیار: ئایا کەسێک خێزانی بگوازێتەوە بۆی هەیە عوزرە نەهێت بۆ نوێژی جەماعەت لەکاتێک ئاگای لەبانگە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هیچ بەڵگە نەهاتوون ژن گوستنەوە عوزر بێت بۆ نەچوون بۆ نوێژی جەماعەت، تەنها ئەوە نەبێت هەندێک زانا دەڵێن ئەگەر چاوەڕێی بوک بکات دروستە دوابکەوێت لە نوێژی جەماعەت، چونکە ئەگەر ڕوخسەت بۆ خواردن هەبێت ئەگەر دانرابوو نەهێتە نوێژی جەماعەت ئەوە ئەمە لەپێشترە، بۆ ئەوەی مشغول نەبێت و نوێژەکەی بە خشوعی ئەنجام بدات.
بەڵام عادەتی ئێستا جیاوازە نابێت ئاسانکاری بکرێت لە تەرک کردنی نوێژی جەماعەت، واللە أعلم.