سەردێری پرسیار:حوکمی بەکار هێنانی ئیمۆجی گوڵ و دڵ و دەستەواژەی گیانە و ڕوحەکەم بۆ ڕەگەزی بەرامبەر شەرعیە؟

بەرواری دانان :2021-03-19 کۆدی پرسیار:2357

پرسیار:

پرسیار: ئایا بەکار هێنانی ئیمۆجی گوڵ و دڵ و دەستەواژەی گیانە و ڕوحەکەم بۆ ڕەگەزی بەرامبەر شەرعیە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن نابێت ژن و پیاو قسە لەگەڵ یەکتر بکەن ئەگەر نامەحرەمی یەکتر بن، چونکە سەر دەکێشیت بۆ فیتنە، و دەبێت موسڵمان خۆی لێی بپاڕێزێت ئیلا لەم دووحالەتە نەبێت:

حالەتی یەکەم: ئەگەر قسەکردنە سوودی بۆ دین هەبێت دروستە، وەک پرسیار کردن یان بانگەوازی کردن ئەگەر ترسی ئەوەی نەبێت تووشی فیتنە بێت.

حالەتی دووەم: ئەگەر سوودێکی ڕێگە پێدراوی هەبێت بۆ

بەڵام زانایان دەلێن لەم دوو حالەتەش:

١- دەبێت قسە بکەم بە پێی پێویست، نابێت درێژەی پێ بدەیت.

٢- نابێت ئەو قسانە بکەن ئاماژە بۆ خۆشەویستی بکات یان ورژاندنی ئارەزوو.

٣- دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لە گاڵتەکردن و پێکەنین.

٤- دەبێت دەنگی خۆیان ناسک نەکەن و کار لەیەکتر بکەن بەتایبەتی ئافرەت.

دروست نییە ئیمۆجی گول و دڵ و گیانەکەم و ڕوحەکەم بۆ ڕەگەی بەرامبەر بەکاربێنی ئەگەر نامەحرەم بوو، چونکە سەر دەکێشێت بۆ فیتنە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام