سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ کردن لەناو گۆڕستان ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:236

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە نوێژ لە گۆڕستان بکەیت یان ڕووەو گۆڕ نوێژ بکەیت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // نوێژ کردن ڕووەو گۆڕ یان لەناو گۆڕستان ئەم چەند حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : کەسێک نوێژ ڕووەو گۆڕ دەکات بۆ خاوەنی گۆڕ نوێژ دەکات ، ئەمەیان شیرکی گەورەیە چونکە نوێژ عیبادەتە ، عیبادەت کردن بۆ بێجگە لەخوا شیرکە .

حالەتی دووەم : نوێژی جنازە لەسەر مردوو دەکەی ڕووەو گۆڕ دوای شاردنەوە ، ئەمەیان دروستە ، بەلگە :

عن عبدالله بن عباس رضی الله عنهما : ٲن النبي صلی علیه وسلم صلی علی قبر بعد ما دفن ، فكبر علیه ٲربعا . متفق علیە .

واتە : پێغەمبەر سەلای خوای لێ بێت نوێژی لەسەر گۆڕ کردووە دوای شاردنەوەی مردوو ، وە چوار اللە ٲکبری لەسەر کردووە .

حالەتی سێیەم : نوێژی مردوو لەناو گۆڕستان نوێژی لەسەر دەکەن پێش شاردنەوەی چونکە نوێژ لە مزگەوت لەسەر نەکراوە ئەمەیان دروستە ، بەلگە :

(۱) ئەگەر دروست بێت نوێژی جنازە ڕووەو گۆڕ بکەی نوێژی جنازە لەناو گۆڕستان لەپێش ترە دروست بێت .

(۲) عن ابي مرثد الغنوي قال : سمعت رسول اللە صلی الله علیه وسلم قال : (( لاتصلوا الی القبور ، و لاتجلسوا علیها )) رواە مسلم (۹۷۲) ، واتە : ڕووەو گۆڕ نوێژ مەکەن ، وە لەسەری دامەنیشن .

ئەم فەرموودەیە باسی نوێژێکە کە ڕکوع و سوجدەی تێدا بێت نەک نوێژی جنازە ، وە ڕێگری کردنەکەشی لەبەر ئەوەیە خۆ چواندنە بە گۆڕ پەرستان و وە سەردەکێشیت بۆ پەرستنی گۆڕ واتە شیرک .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە نوێژ لەسەر مردوو بکرێت لەناو گۆڕستان هەروەک چۆن دروستە نوێژ لەسەر مردوو بکرێت دوای شاردنەوەی ......)) اللجنة الدائمة ج٨ لاپەڕە ۳۹۲

حالەتی چوارەم : نوێژ لەناو گۆڕستان دەکات بێجگە لە نوێژی جنازە ، جا نوێژەکە چ واجب بێت یان سونەت نوێژ بەتالە و پووچە ، بەلگە :

(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( الارض كلها مسجد ٳلا المقبرة و الحمام )) رواە الترمذی (۳۱۷) ، ابن ماجە (۷٤٥) .

واتە : زەوی هەمووی مزگەوتە ئیلا گۆڕستان و حەمام نەبێت .

(۲) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لعن اللە الیهود والنصاری اتخذوا قبور ٲنبیائهم مساجد )) رواە البخاری (٤۳٥) ، مسلم (٥۲۹) .

واتە : نەفرەتی خوا لە جولەکە و گاورەکان بێت گۆڕی پێغەمبەر و پیاو چاکانی خۆیان کردە مزگەوت .

(۳) هەروەها خۆ چوواندنە بە موشریکەکان و وە سەردەکێشیت بۆ تووش بوون بە شیرک .

حالەتی پێنجەم : نوێژ دەکەی ڕووەو گۆڕستان لە دەرەوی گۆڕستان ئەگەر بەربەست نەبوو یان پەرژین یان جیاکەرەوە ئەوە حەڕامە ، بەلگە :

(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : نوێژ ڕووەو گۆر مەکەن .

بەلام ئەگەر دیوار هەبێت یان شارع (شەقام) هەبێت یان دوور بێت دروستە نوێژ ڕووەوە گۆڕستان بکرێت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام