پرسیار: زۆر کەس هەیە نابینایە حەڕامیش دەخوات و دەستی ناپارێزێت سزایان چییە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن خواردنی ماڵی خەڵک بە ناحەق یەکێکە لە تاوانە گەورەکان، هەڕەشەیەکی تووند هاتووە سەبارەت بەوەی ماڵی خەڵک دەخوات بە ناحەق، هەروەها حەڵاڵ و حەڕام لە شتە گرینگەکانی دینە واجبە موسڵمان بیانزانێت، فەرمان بە پێغەمبەران و تێکڕایی ئیمانداران کراوە حەڵاڵ بخۆن.
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم: (هەر گۆشتێک گەشە بکات و زیاد بێت بە حەڕام ئەوە ئاگر لەپێشترە بۆی). رواه الترمذي (558)، وصححه الألباني.
زیانەکانی خواردن ماڵی حەڕام:
- نەمانی بەرەکەت لەو مالەدا.
- زۆرجار خوای گەورە لە دونیا سزای دەدات.
- هەڕەشەیەکی تووند هاتووە بە سزایەکی بەئێش لە قیامەتدا.
- خواردنی حەڕام هۆکارە بۆ قبول نەبوونی دوعای ئیماندار.