پرسیار: کەسێک لە مەجلیسی شیرک دانیشتووە بەڵام کەسەکە نە وەڵام دەداتەوە و نە دەچێتە دەرەوە ئایا کافر دەبێت؟
وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَقَدۡ نَزَّلَ عَلَيۡكُمۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ أَنۡ إِذَا سَمِعۡتُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكۡفَرُ بِهَا وَيُسۡتَهۡزَأُ بِهَا فَلَا تَقۡعُدُواْ مَعَهُمۡ حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيۡرِهِۦٓ إِنَّكُمۡ إِذٗا مِّثۡلُهُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ وَٱلۡكَٰفِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا﴾ {النساء:١٤٠}
واتە: به‌ڕاستی (خوای گه‌وره) له قورئاندا ئه‌م بڕیاره‌ی ناردووه بۆ سه‌رتان که: هه‌ر کاتێک له جێیه‌کدا گوێتان لێ بوو کوفر‌و گاڵته به‌ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌کرا، ئه‌وه دامه‌نیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌تا قسه‌و باسه‌که‌یان بگۆڕن (ئه‌گه‌ر دابنیشن و گوێ نه‌ده‌نێ) ئه‌وه به‌ڕاستی ئێوه‌ش له‌و کاته‌دا وه‌ک ئه‌وانن و (حسابی ئه‌وانتان بۆ ده‌کرێت) به‌ڕاستی خوا دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕه‌کان هه‌موویان له دۆزه‌خدا کۆده‌کاته‌وه.
هەندێک لە سوودەکانی ئەم ئایەتە:
- حەڕامی دانیشتن و گوێ گرتن لە کوفر کردن بە ئایەتەکانی خوا و گاڵتە پێکردن، لەبەر وتەی: ﴿وَقَدۡ نَزَّلَ عَلَيۡكُمۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ أَنۡ إِذَا سَمِعۡتُمۡ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكۡفَرُ بِهَا وَيُسۡتَهۡزَأُ بِهَا فَلَا تَقۡعُدُواْ مَعَهُمۡ﴾، دروست نییە لەم حالەتە دابنیشیت لەگەڵیان مەگەر توانای ئینکاری کردنی هەبێت.
- حوکم بەدوای عیلەت دەسوڕێتەوە، لەبەر وتەی: ﴿فَلَا تَقۡعُدُواْ مَعَهُمۡ حَتَّىٰ يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيۡرِهِۦٓ﴾، نەهی کرا لە دانیشتن و گوێ گرتن لە کوفر کردن بە ئایەتەکانی خوا و گاڵتە پێکردن، و ڕێگەدرا بە دانیشتن لەگەڵیان ئەگەر قسەی تر بکەن
- ئەوەی دادەنیشێت لەگەڵ بکەری (کارایی) خراپە لە کاتی خراپە وەک یەک وان یەک حوکمیان هەیە، لەبەر وتەی: ﴿إِنَّكُمۡ إِذٗا مِّثۡلُهُمۡۗ﴾.
کەسێک لە مەجلیسی شیرک و کوفر و گاڵتە کردن دابنیشێت ڕازی بێت ئەوە کافرە و وەک ئەوانە، بەڵام ئەگەر دابنیشێت بێ ئەوەی ئینکاری بکات تەنها بە دڵ پێی ناخۆشە ئەمەیان تووشی کوفر نەبووە بەڵام تاوانبارە.