پرسیار: حوکمی گوتنی بەناوی سەرکردە یان بەناوی ولات؟
وەڵام: زانایان دەڵێن گوتنی بەناوی سەرکردە و ولات ئەم دوو حالەتەیە:
یەکەم: ئەگەر سەرەتایی قسە کردن ئەمە بڵێت نییەتی تەبەڕوک و داوای یارمەتی کردنی هەبێت، ئەمەیان شیرکە بێگومان، دەکرێت بگات بە شیرکی گەورە بە گوێڕەی تەبەڕوک کردن و داوای یارمەتی کردنی کەسەکەیە.
دووەم: ئەگەر سەرەتایی قسە کردنی ئەمە بڵێت لە جیاتی کەسێکی تر قسە بکات، ئەمەیان دروستە و هیچی تێدانییە.