سەردێری پرسیار: ئایا تەیەمموم بۆ هەموو نەخۆشێک دروستە؟

بەرواری دانان: 2021-03-24 کۆدی پرسیار: 2364

پرسیار:

پرسیار: ئایا تەیەمموم بۆ هەموو نەخۆشێک دروستە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایانا دەڵێن دروستە نەخۆش تەیەمموم بکات، لەبەر وتەی: ﴿وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ﴾.

جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان چ نەخۆشێک تەیەمموم دەکات، سێ وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نەخۆش مەبەست پێی ئەو نەخۆشەیە بە بەکارهێنانی ئاو نەفسی بە هیلاک دەچێت یان ئەندامێکی، یان بە بەکارهێنانی ئاو نەخۆشیەکە زیاتر دەبێت، یان لەسەری زۆر گرانە ئاو بەکار بهێنێت.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مەبەست پێی ئەو نەخۆشەیە ترسی بەهیلاك چوونی نەفسی خۆی هەبێت بە بەکارهێنانی ئاو.

سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون هەموو نەخۆشێتک دەتوانێت تەیەمموم بکات ئەگەر بەکارهێنانی ئاو کاریگەریشی لەسەر نەبێت.

وتەی ڕاست وتەی یەکەمە، چونکە تەیەمموم بۆ ئەوە دانراوە بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر مرۆڤ لابچێت بە بەکارهێنانی ئاو.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام