پرسیار : حوکمی بەڕۆژووبوونی نیوەی مانگی شەعبان؟
وەڵام: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (إِذَا انْتَصَفَ شَعْبَانُ فَلا تَصُومُوا). رواە أبو داود (۳۲۳۷)، والترمذي (۷۳٨)، وابن ماجه (۱٦٥۱).
واتە: پێغەمبەر صلی اللە علیە ولسم دەفەرمووێت: (ئەگەر مانگی شەعبان نیوە بوو بەڕۆژوو مەبن).
زانایان دوو وتەیەیان هەیە سەبارەت بەم فەرموودەیە:
-هەندێک زانا دەلێن ئەم ڕێگری کردنە باسی ڕۆژووی مطلقه، بەڵام ڕۆژووی معین دروستە، نموونە: دوو شەم و پێنج شەم یان یەکێک ڕۆژێک نا ڕۆژێک بە ڕۆژوو دەبێت یان ڕۆژوو قەزا دەکاتەوە ئەمانە دروستن.
-هەندێک زانا دەلێن ئەو فەرموودەی نەهی کردووە دوای نیوەی شەعبان بە ڕۆژوو ببیت باسی کەسێکە ڕۆژوو کاری تێ بکات و لاوازی بکات بۆ ڕەمەزان، ئەگەر کەسێک بتوانێت دروستە، کە ئەمە وتەی طحاویه لە کتابی شرح معاني الاثار (٢/٨٤-٨٥).
زۆر لە زانایان دەلێن نەهیەکە بۆ حەڕامی یە و هەندێکی تر دەلێن بۆ کەڕاهەتە.
کەواتە باشتر وایە دوای نیوەی شەعبان بەڕۆژوو نەبیت بۆ ئەوەی لاواز نەبێت بۆ مانگی ڕەمەزان، هەروەها باش نییە ڕۆژووی مطلق بگریت دوای نیوەی شەعبان.