سەردێری پرسیار:حوکمی ڕۆژی شەوال پێش قەزاکردنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان؟

بەرواری دانان :2021-03-25 کۆدی پرسیار:2367

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ڕۆژی شەوال پێش قەزاکردنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن:

-ڕۆژووی سونەت پێش گرتنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان دروستە وەک: ڕۆژووی عەرەفە و عاشورا، ئیلا ئەگەر ڕۆژووەکە تابع بێت بۆ ڕەمەزان ئەمەیان نابێت پێش ڕۆژووی ڕەمەزان بگریت وەک شەش ڕۆژووی مانگی شەوال.

-باشتر وایە ڕۆژووی قەرز پێش ڕۆژووی سونەت بخەیت.

-بە دواخستنی گرتنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان تاوانبار نابیت ئەگەر بمرێتیش، ئیلا ئەگەر بگاتە مانگی شەعبان کات بەشی ئەو ڕۆژووانە نەمابێت.

-ئافرەت ئەگەر مانگی ڕەمەزان ھەمووی تووشی نیفاس بوو ، ئەوا دەبێت ڕەمەزان بگرێتەوە ئینجا شەش ڕۆژووی شەوال دوای مانگی شەوال کە ئەمە باشترە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام