پرسیار: حوکمی تاخیرکردنی قەزاکردنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان تا ڕەمەزانێکی تر؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن هەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزان بشکێنێک دەبێت بگرێتەوە پێش ئەوەی مانگێکی تری ڕەمەزان بەسەری دابێت.
ئەگەر عوزری هەبوو لە تاخیر کردن، نموونە: یەکێک نەخۆش بوو هەتا مانگێکی تری ڕەمەزان، ئەمەیان تاوانی لەسەر نییە بەڵکو تەنها ئەو ڕۆژووانە دەگرێتەوە کە شکاندوویەتی.
ئەگەر عوزری نەبوو لە تاخیر کردن ئەمەیان تاوانبار دەبێت، و هەموو زانایان یەک دەنگن کە دەبێت ڕۆژوو بگرێتەوە، بەڵام جیاوازی لەوە دایە ئایا خواردنیش دەدات یان نە ، وتەی ڕاست خواردن دان واجب نییە لەسەری بەڵکو دەلێن سونەتە.