سەردێری پرسیار: ئایا هیچ ئاثارێکی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەدوای خۆی ماوە تائێستا دەڵێن لە ترکیایە وەک مووی وشیری ولیباسی؟

بەرواری دانان :2021-03-27 کۆدی پرسیار:2369

پرسیار:

پرسیار: ئایا هیچ ئاثارێکی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لەدوای خۆی ماوە تائێستا دەڵێن لە ترکیایە وەک مووی وشیری ولیباسی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: سەرەتا هەموو زانایان یەک دەنگن دروستە تەبەڕوک بە ئاثاری پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم بکرێت، ئاثارەکانی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم هیچیان دیار نین، هەر کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات شتێکی لەلایە دەبێت بەڵگەی بڕاوی لەلابێت، زانینی ئاثاری پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم زۆر زەحمەتە بۆ ئێستا.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ناکرێت جێگیر بکەیت ئەمە قژی پێغەمبەری خوایە صلی اللە علیە وسلم هەرگیز، ئەوەی باس دەکرێت لە ولاتی میسر ئاثار ڕاست نییە و هیچ ئاثاری پێغەمبەری خوا لەوێ نییە.

نەزانراوە هاوەڵان گرینگیان بەمە دابێت ئیلا ئەوە نەبێت ئوم سەلەمە خوا لێی ڕازی بێت هەندێک مووی پێغەمبەری خوای صلی اللە علیە وسلم لەناو قاپێکی زیوی دانابوو، ئەگەر یەکێک نەخۆش بکەوتبا ئاوی بەسەردا دەکرد و پاشان کەسەکە دەیخواردەوە.

لەسەر ئەمە ناکرێت ئەوە جێگری بکەیت ئەمە قژی پێغەمبەری خوایە صلی اللە علیە وسلم، گرینگترین شت ئاثاری معنوی یە، ئاثاری شەرعی، سەبارەت بە ئاثاری بەرجەستە ڕاستە دڵ پێی خۆش دەبێت بەڵام گرینگترین شت ئاثاری شەرعی یە). دروس للشیخ العثیمین (٢/٦٤) بترقیم الشاملة.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام