سەردێری پرسیار:پرسیار: ئەگەر ئیمام هەڵە بکات لە قورئان خوێندنەوەی ئایا واجبە لەسەر نوێژ خوێنەکان بۆی ڕاست بکەنەوە ئەگەر قورئانیان لەبەر بێت؟

بەرواری دانان :2021-03-27 کۆدی پرسیار:2371

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر ئیمام هەڵە بکات لە قورئان خوێندنەوەی ئایا واجبە لەسەر نوێژ خوێنەکان بۆی ڕاست بکەنەوە ئەگەر قورئانیان لەبەر بێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن واجبە مأموم ئیمام ئاگادار بکاتەوە ئەگەر هەڵەی کرد، نابێت شەرم ببێتە ڕێگر لە ڕاست کردنەوەی هەڵەی ئیمام، جا هەڵە کردنەوە لە قورئان خوێندنەوە بێت یان هەر شتێکی تر، بەڵگە:

عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: صَلَّى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَلَمَّا سَلَّمَ قِيلَ لَهُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ أَحَدَثَ فِي الصَّلاةِ شَىْءٌ قَالَ: (وَمَا ذَاكَ؟) قَالُوا: صَلَّيْتَ كَذَا وَكَذَا، قَالَ: فَثَنَى رِجْلَيْهِ وَاسْتَقْبَلَ الْقِبْلَةَ، فَسَجَدَ سَجْدَتَيْنِ ثُمَّ سَلَّمَ، ثُمَّ أَقْبَلَ عَلَى النَّاسِ بِوَجْهِهِ فَقَالَ: (إِنَّهُ لَوْ حَدَثَ فِي الصَّلاةِ شَىْءٌ أَنْبَأْتُكُمْ بِهِ، وَلَكِنْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ، أَنْسَى كَمَا تَنْسَوْنَ، فَإِذَا نَسِيتُ فَذَكِّرُونِي، وَإِذَا شَكَّ أَحَدُكُمْ فِي صَلاتِهِ فَلْيَتَحَرَّ الصَّوَابَ فلْيُتِمَّ عَلَيْهِ، ثُمَّ لْيَسْجُدْ سَجْدَتَيْنِ). أخرجە البخاري (٤٠١)، ومسلم (٥٧٢).

واتە: لە ابن مسعود دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نوێژی کرد کاتێك سەلامی دایەوە پێی وترا: ئەی نێردراوی خوا شتێک ڕوویدا لە نوێژ، فەرمووی: (چی بووە چی ڕوویداوە؟)، گوتیان: تۆ ئەوەندە ڕەکاعەتت کرد، هەردوو قاچەکانی جووت کرد و ڕووی کردە قیبلە، دوو سوجدەی سەهوی برد پاشان سەلامی دایەوە، پاشان ڕووی کردە خەڵک فەرمووی: (ئەگەر لە نوێژ شتێک ڕوویدا ئاگادارم بکەنەوە، چونکە منیش وەک ئێوە مرۆڤم شت لەبیر دەکەم هەروەک چۆن ئێوە شت لەبیر دەکەن، ئەگەر شتێکم لەبیر کرد بیرم بخەنەوە، ئەگەر یەکێک لە ئێوە تووشی گومان بوو با لە سەواب بگەڕێت و نوێژی تەواو بکات، پاشان دوو سوجدەی سەهو ببات).

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە واجبە لەسەر نوێژ خوێنەکان ئیمام ئاگادار بکەنەوە ئەگەر هەڵەی کرد، هەتا ئەگەر هەڵەی لە قورئان خوێندنەوە و شتی تریش بکات دەبێت ئاگاداری بکەنەوە، لەبەر وتەی: (فإذا نسیت فذکروني)، ئەسل لە فەرمان کردن بۆ واجبی یە، نوێژ خوێن نوێژی پەیوەستە بە نوێژی ئیمامەوە، ئەگەر ئاگادار نەکاتەوە کەم و کوڕی دەکەوێتە نوێژ هەمووان.

هەروەها ئەگەر کەسێک لە تەنیشت کەسێک نوێژ بکات وهەڵە بکات، واجبە لەسەر ئەو کەسەی تەنیشتی نوێژ خوێنەکە ئاگادار بکاتەوە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام