پرسیار: حوکمی وەڵام دانەەوەی چەند بانگێک پێکەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە وەڵامی چەند بانگێک بدەیتەوە ئەگەر گوێت لێ بوو، کە ئەمە وتەی حەنابلە و ھەندێک حەنەفی و وتەیەکە لە وتەکانی مالکی و ھەندێک شافعی و ابن تیمییە و شەوکانی و صنعانی و ابن باز و ابن عثیمینە، چونکە بەڵگەکان گشتین هەموو بانگەکان دەگرێتەوە.
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە مطلقە: "إذا سمعتم النداء فقولوا مثل ما يقول المؤذن"، ئەگەر بانگدەر بانگی دا و وەڵامی بانگ درایەوە و تەواو بوو، پاشان بانگدەرێکی تر بانگی دا و وەڵامیداوە ئەم وەڵام دانەوەیە دروستە، چونکە فەرموودەکە مطلقە، نەی فەرموو : ئەگەر گوێتان لە بانگی یەکەم بوو، بەڵکو مطلقە ھەموو بانگێک دەگرێتەوە گوێت لێ ببێت). فتح ذي الجلال والإكرام (٢/١٩٨).