پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم فەرموودەیە بدەن: (إِذَا وَقَعَ الذُّبَابُ فِي شَرَابِ أَحَدِكُمْ فَلْيَغْمِسْهُ، ثُمَّ لِيَنْزِعْهُ فَإِنَّ فِي أَحَدِ جَنَاحَيْهِ دَاءً، وَفِي الآخَرِ شِفَاءً)؟
وەڵام: عن أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (إِذَا وَقَعَ الذُّبَابُ فِي شَرَابِ أَحَدِكُمْ فَلْيَغْمِسْهُ، ثُمَّ لِيَنْزِعْهُ فَإِنَّ فِي أَحَدِ جَنَاحَيْهِ دَاءً، وَفِي الآخَرِ شِفَاءً) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ.
واتە: لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (ئەگەر مێش کەوتە ناو خواردنەوەی یەکێک لە ئێوە، ئەوە مێشەکە ھەمووی نقووم بکەن، پاشان دەری بھێنن و فڕێی بدەن، چونکە باڵێکی دەرمانی پێوەیە و باڵەکەی تری دەردە.)
وَأَبُو دَاوُدَ، وَزَادَ: (وَإِنَّهُ يَتَّقِي بِجَنَاحِهِ الَّذِي فِيهِ الدَّاءُ).
واتە: ڕیوایەتی ئەبو داود ئەمەی زیاد کردووە: (ئەو باڵەی دەردەکەی پێوەیە خۆی پێ دەپارێزێ و پاسی خۆی پێ دەکا تا نەکەوێ، جا کاتێ دەکەوێ لە پێشا ئەو باڵەی دەکەوێتە ناو قاپەکەوە.)
قسە لەسەر فەرموودەکە لە پێنج ڕووەوەیە:
ڕووی یەکەم: پوختەیەک دەربارەی ڕاوی فەرموودەکە:
لە ڕاڤەی فەرموودەی یەکەمی ئەم کتابە پوختەیەک باس کراوە دەربارەی ڕاوی فەرموودە.
ڕووی دووەم: تەخریجی فەرموودەکە:
عبداللە بن صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (أخرجه البخاري (٣٣٢٠) في كتاب "بدء الخلق" باب "إذا وقع الذباب في شراب أحدكم فليغمسه" وفي كتاب "الطب" باب "إذا وقع الذباب في الإناء" (٥٧٨٢) من طريق عتبة بن مسلم، عن عبيد بن حنين، عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعا.
واللفظ الثاني أخرجه أبو داود (٣٨٤٤) ولفظه: (إذا وقع الذباب في إناء أحدكم فامقلوه، فإن في أحد جناحيه داء وفي الآخر شفاء، وإنه يتقي بناحية الذي فيه الداء، فليغمسه كله) وإسناده حسن، وورد -أيضا - من حديث أبي سعيد الخدري رضي الله عنه أخرجه أحمد (١٨٦/١٨)، وابن ماجه (٣٥٠٤) وإسناده صحيح لغيره، ومن حديث أنس بن مالك رضي الله عنه أخرجه البزار (٦١٥/١) مختصر زوائده، ورجاله رجال الصحيح، وهذا الحديث قد ورد من طرق كثيرة تزيد على خمسين طريقا، جمعها بعض الباحثين وهي كافية لمن أراد معرفة الحق من أصحاب الفطر السليمة ، والعقول المستنيرة.) منحة العلام (١/٧١).
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: وەڵام بۆ ئەوانەی طعن لەم فەرموودەیە دەدەن ئێمە پوختی دەکەین بەم خاڵانە:
یەکەم : ئەو فەرموودەی لەگەڵ ئێمەیە فەرموودەیەکی ھەڵبژێردراوە و ئیمام بوخاری ھەلیبژاردووە و بە صحیحی داناوە و لەناو کتابی خۆی داناوە، ئەوە بەسە پێشەوایەکی وەک بوخاری و کتابەکەی کە ھەموو ئومەت یەک دەنگن لەسەری، وەریان گرتووە و ڕازین و پشتی پێ دەبەستن و کردەوەی پێ دەکەن.
دووەم: فەرموودەی مێش تەنھا أبو ھریرة ڕیوایەتی نەکردووە، بەڵکو ڕیوایەت کراوە لە ئەبو سعیدی خودری و ئەنەسی کوڕی مالکیش، ھەروەک ئەمە ھاتووە لە مسندی ئیمام ئەحمەد (٢٤/٣).
سێیەم: کێ ھەیە بگات بە ھاوەڵانی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بۆ لەبەرکردنی فەرموودەکان؟، بەڵکو ئەبو ھوڕەیڕە باشترینیان بووە بۆ لەبەرکردنی فەرموودە، وە زیاتر له ھەموو ھاوەڵان ڕیوایەتی ھەیە، ئەو ھاوەڵە بووە کە پێغەمبەر درود سەلامی خوای لێ بێت دوعای بۆ کردووە بۆ لەبەر کردنی فەرموودە بۆ ئەوەی لەبیری نەکات، ئەو ھاوەڵە بووە نەفسی خۆی تەرخان کردووە بۆ فەرموودە، کشتوكاڵ و بازرگانی سەرقاڵیان نەكردبوو بۆئەوەی لە فەرموودە داببڕێت، بەڵکو شەو ڕۆژ چاودێری وتەکانی پێغەمبەری دەکرد، پاشان شەویش دەمایەوە بۆ لەبەرکردنیان، بۆ ئەوەی لە دڵیدا جێگیر ببن, چۆن دەبێت طعن لە زاکیرەی صحابی بدەیت".
چوارەم: عبدالرحمان بن یحیی المعلمی دەڵێت: زانایانی سروشت دان بەوە دەنێن کە خۆیان باڵا دەست نیین بەسەر ھەموو شتێک و زانستیان بەھەموو شتێک نییە، بەردەوام شت دوای شت کەشف دەکەن.
پێنجەم: دکتۆرەکانی ئیستا جێگیریان کردووە کە یەکێک لە باڵەکانی مێش دەردە و یەکێکی تر شیفایە، بەمە سوپاس بۆ خوا حەق ڕوون بووەوە: "ومن أصدق من اللە حدیثا" [النساء: ٨٧]) توضیح الأحکام (١/ ١٣٧- ١٣٨).
ڕووی سێیەم: ڕاڤەی وشەکانی فەرموودەکە:
"ذباب" واتە: مێش، وشەی ذباب بۆ ھەموو حەشەڕاتێک بەکاردێت، بەڵگە:
پێغەمبەر سەلامی خوا لێ بێت دەفەرمووێت: (الذباب كله في النار إلا النحل)، واتە: حەشەڕاتەکان ھەموویان بۆ ناو ئاگرن ئیلا مێشی ھەنگوین نەبێت.
ھەروەھا الدمیری لە کتابی حیاة الحيوان الكبرى (١/٣٥٢)ئاماژەی بۆ ئەمە کردووە.
جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بەم فەرموودەیە: (الذباب كله في النار إلا النحل)، ھەندێک زانا لاوازی دەکەن و ھەندێکی تر بەڕاستی دادەنێن ، دەلێن چونکە فەرموودەکە بەزۆر ڕێگا ھاتووە، لەوانە:
(١) عن أنس بن مالك: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (عمر الذباب أربعون ليلة والذباب كله في النار إلا النحل.)أخرجە أبو يعلى في مسنده (جزء ٧ - صفحة ٢٣٠/ ٤٢٣١)
واتە: ئەنەس خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (تەمەنی مێش چل شەوە ، وە ھەموو مێشەکان بۆ ناو ئاگرن ئیلا مێشی ھەنگوین نەبێت).
(٢) عن بن مسعود قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (الذباب كله في النار إلا النحل.) وأخرجه الطبراني في معجمه الكبير
(٣) عن بن عباس عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (الذباب كله في النار إلا النحلة) وأخرجه الطبراني في معجمه الكبير
(٤) عن ابن عمر عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (الذباب في النار ونهى عن قتل النحل وأن يحرق الطعام في أرض العدو).
شێخ ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بە ھەموو ڕێگاکانییەوە پێکەوە دەگاتە پلەی صحیح.) الجامع الصغير (١/ ٥٧٦/ح٥٧٥٥).
زانایان دەڵێن مەبەستی فەرموودەکە ئەوەیە تاکو مێشەکان خەلکی دۆزەخ سزا بدەن، نەک چوونیان بۆ دۆزەخ لەبەر ئەوەیە تاکو مێشەکان خۆیان سزا بدرێن.
مناوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مێش بە ھەموو جۆرەکانییەوە " ھەندێک دەڵێن ھەموو حەشەڕاتێک دەگرێتەوە " بۆ ناو ئاگرن، مەبەستی فەرموودەکە ئەوە بۆ ناو ئاگرن تاکو خەلکی دۆزەخ سزا بدەن، نەک لەبەر ئەوەیە تاکو مێشەکان سزا بدرێن، ....) فیض القدیر .
"ذباب" تاکە، کۆیەکەی "أذبة وذبان"ه، وەک غراب کۆیەکەی أغربة و غربانه، لەبەر ئەوە بە مێش دەڵێن ذباب لەبەر زۆر جووڵەکردنی و وەرگەڕانی.
"في شراب أحدكم" ئەمە لفظی بوخاری یە لە کتاب "بدء الخلق"، و لفظه في "الطب" "في إناء أحدكم" في حديث أبي سعيد - كما تقدم -: "إذا وقع في الطعام" دەربڕین بە قاپ گشتی ترە، بەڵام
ابن حجر ڕیوایەتی "شراب" ی ھێناوەتەوە چونکە گونجاوترە بۆ "باب المیاە" واتە باس کردنی ئاوەکان.
"فلیغمسە" واتە: نقومی ناو خواردن یان خواردنەوەی بکە، نقوم کردن واتە ھەمووی نقوم بکە.
ڕیوایەت ھاتووە دەفەرمووێت: "فلیغمسە کلە".
"جناحیە" جناح، واتە: باڵ، کۆیەکەی "أجنحة و أجنح"ه.
ڕووی چوارەم: ھۆکاری باس کردنی فەرموودەکە لەم بابە:
دانەری کتاب لەبەر ئەوە ئەم فەرموودەی ھێناوەتەوە لە" باب المیاە" چونکە مێش و ھەر حەشەڕاتێکی تری وەک مێش, جالجالۆکە, مێشی ھەنگوین, و پێشکەو... ھتد، خوێنیان ھەبێت بەڵام لێی نەڕوات وەک ئاژەڵ، یان خوێنیان نەبێت و لێیان دەرنەچێت پاکن، ئەگەر بکەونە ناو ئاو ئاوەکە پیس نابێت، جا چ زیندوو بن یان مردوو.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بۆچی دانەری کتاب ئەم فەرموودەی لە "باب المیاە" باس کردووە؟
وەڵام: لەبەر ئەم فەرموودەیەی ھێناوەتەوە بۆئەوەی ئەگەر شتێک بکەوێتە ناو ئاوێکی کەم، وەک "مێش"و تيایدا بمرێت، ئەوا ئاوەکە پیس نابێت.) فتح ذي الجلال والإكرام (١/١٣٠).
ڕووی پێنجەم: سوودەکانی فەرموودەکە:
سوودی یەکەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە كه مێش چ زیندوو بێت یان مردوو پاکە.
ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (عەوامی ئەھلی عیلم دەڵێن: ئاو پیس نابێت بە مردنی مێش و قالۆچە و شتی تری وەک ئەمانە تيايدا، دەڵێت: نەم زانیووە جیاوازی ھەبێت لە نێوان زانایان ئیلا وتەیەکی شافعی نەبێت.) الأوسط (١/ ١٨٢-٢٨٣).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست ئەوەیە ھەموویان پاکن لەبەر فەرموودەکە، لەبەر عموم البلوی و گرانی خۆ لێ پاراستنیان) المجموع (١/١٢٩-١٣١).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مێش پیس نییە نە بەزیندوویی نە بەمردوویی, واتە: مردوو بێت یان زیندوو پیس نییە"، وەردەگیرێت لە وتەی: "إِذَا وَقَعَ الذُّبَابُ فِي شَرَابِ أَحَدِكُمْ فَلْيَغْمِسْهُ"، ئەگەر مێش پیس بوایا ئاوەکەمان دەڕێشت، چونکە ئاوی کەم دەگۆڕدرێت بە مێش، بەتایبەتی ئەگەر ژمارەی مێشەکان زۆر بن.) فتح ذي الجلال والإكرام (١/١٣١).
سوودی دووەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە خواردن ئەگەر ڕەق بوو ئەوە نقووم ناکرێت، بەڵکو مێشەکە فڕێ دەدرێت و ئەو شوێنەش کە مێشەکە کەوتۆتە سەری, دەرووبەکەی فڕێ دەدرێت، چونکە باڵێکی دەردە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مێش ئەگەر کەوتە ناو خواردنی ڕەق ئەوە نقوم ناکرێت، ئەمە وەردەگیرێت لە تێگەیشتنی فەرموودەکە) فتح ذي الجلال والإكرام (١/١٣١).
عبداللە بن عبدالرحمام ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ئەو خواردنەی كه مێشەکە کەوتۆتە ناوی ڕەق بوو، ئەوا مێشەکە فڕێ دەدرێت و دەوروبەرەکەشی هەڵدەگیرێت، بۆ نەھێشتنی زیانی ئەو باڵەی دەردی تێدایە لەسەر خواردنەکە) توضیح الأحکام (١/١٢٦).
سوودی سێیەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە گۆڕانی ئاو بە مێش و ھەر شتێکی تری پاکی وەک مێش ئاوەکە پیس ناکات، چونکە نەگۆڕدراوە بە شتێکی پیس.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئاو ئەگەر گۆڕدرا بە تامی مێشی نقووم کراو پیس نابێت، وەردەگیرێت لە وتەی:
"فلیغمسە"، ڕووی کردنە بەڵگە: ئەگەر بە نقووم کردنی پیس ببوایا ئەوە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی نەدەکرد بە نقووم کردنی، ئەگەر پیس ببوایا پێغەمبەر فەرمانی دەکرد بە ڕێشتنی ئاوەکە و دەیگوت ئاوەکە پيس بووه.) فتح ذي الجلال والإكرام (١/١٣٣) .
سوودی چوارەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە كه خواردنی مێش حەڕامە، چونکە فەرمان کراوە بە فڕێدانی دوای نقووم کردنی.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( خواردنی مێش حەڕامە، لەبەر وتەی: "ثم لینزعە", بۆ ئەوەی داخلی خواردنەوە نەبێت، ئایا قیاس دەکرێ لەسەر شتی تری پیس کە نەفس بە پیسی دابنێت و بێزی لێ ببێتەوە؟
ھەندێک زانا قیاسی دەکەن لەسەرھەر شتێکی تری وەک مێش كه نەفس بە پیسی دابنێ، مەبەست بە نەفس نەفسێکی ڕاست و سەلامەته نەک ھەموو نەفسێک، چونکە خەڵک ھەیە بێزی لە ھیچ نابێتەوە، و خەڵکانێکیش ھەن بێزیان لە شتی پاک و حەڵایش دەبێتەوە، جۆرە کەسانێک هەن ئەگەر بێتوو کلۆ بخۆن لەوانەیە ڕۆحیان دەربچێت.) فتح ذي الجلال والإكرام (١/١٣٣).
سوودی پێنجەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە کە شەریعەتی ئیسلامی شەریعەتی ڕوون کردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و لاشەیە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (شمولی شەریعەتی ئیسلامیه بۆ ڕوون کردنەوەی نەخۆشی یەکانی لاشە و نەخۆشی یەکانی دڵ، لەبەر ئەوە ھەر شتێک خەلک پێویستی پێی ھەبێ بۆ لاشە, ئیلا خوا و پێغەمبەرەکەی ڕوونیان کردۆتەوە.) فتح ذي الجلال والإكرام (١/١٣١).
سوودی شەشەم: زانایان ئەم فەرموودەیە دەکەنه بەڵگە ھەر شتێکی تری وەک مێش خوێنی نەبێت پاکە، وەک: پێشكه، قالۆچە، دوو پشک، جالجالۆکە، ھەنگ و، ... ھتد.
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیەکی ڕوون وئاشکرایە لەسەر ئەوەي ئەگەر مێش بمرێت لەناو ئاو یان شلەمەنی پیس نابێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، نەزانراوە پێشینەکان پێچەوانەی ئەمەیان کردبێت.
ڕووی کردنە بەڵگە: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە نقووم کردن لەناو خواردن، زانراوە کە دەمرێت، بەتایبەتی ئەگەر خواردنەکە گەرم بێت، ئەگەر پیسی کردبا ئەوە فەرمانی کردووە بە پیسکردنی خواردنەکە، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت تەنھا فەرمان دەکات بە چاکە و باشی.
ئەم حوکمی بۆ ھەموو حەشەڕاتێکی تر خوێنی دەرچووی نەبێت ھەمان شتە، وەک: مێشی ھەنگوین و جالجالۆکە و .... ) "زاد المعاد" (١٠١/٤).
سوودی حەوتەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دروستە مێش و حەشڕات و ئاژەڵ بکوژیت وەک لادانی زیان، چونکە لەم فەرموودەیە فەرمان کراوە بە نقووم کردنی مێش بۆ ئەوەی خواردنەکە پیس نەبێت.
صنعانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە بەڵگەیەکی دیارە کە دروستە بیکوژیت وەک لادانی زیان، وە فڕێ دەدرێت و ناخورێت، وە مێش ئەگەر کەوتە ناو شلەمەنی و مرد، ئەوە پیس نابێت، چونکە فەرمان کراوە بە نقووم کردن، ئەوەی زانراو بێت بە نقووم کردن دەمرێت، بەتایبەتی ئەگەر خواردنەکە گەرم بێت.) سبل السلام (١/١٣٠).
سوودی ھەشتەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە کە ئەو باڵێکی دەردە و باڵەکەی تری دەرمانە، دیار نییە کامە باڵە، باڵی ڕاستە یان باڵی چەپە، بەڵام ڕیوایەت ھاتووە یەکەم جار باڵی ژەھر پێش دەخات و دوايی باڵی شیفا، وە بە تەجڕوبە بینراوە یەکەم جار باڵی چەپ دەکەوێتەوە ناو شلمەنی و خواردن.
ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھیچ فەرموودە بە ھیچ ڕێگایەک نەهاتووە بەوەی کە ئەو باڵەی شیفای تێدایە دیاری کردبێت، بەڵام ھەندێک زانا ورد بوونەتەوە سەیریان کردووە کە مێش خۆی دەپارێزێت بە باڵی چەپ، بەوە دەزانرێت کە باڵی ڕاستی شیفایە.) فتح الباری (١٠/٢٥١).
سوودی نۆیەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە حەڕامە ژەھر بخۆیت، چونکە فەرمانی کردووە بە نقووم کردن مێش بۆ ئەوەی ژەھرەکە بکوژێت و لايبدات.
بەڵام جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان بۆ تەداوی کردن بە ژەھر، بۆ ئەمە دوو وتە ھەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان دەڵێن دروستە تەداوی بە ژەھر بکەیت ئەگەر پێویستی کرد، چونکە زۆربەی جار کاریگەری نییە لەسەر خراپی و زیان بۆ کەسەکە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی و حنابلەیە.
دووەم: ھەندێک زانا دەڵێن حەڕامە تەداوی بە ژەھر بکەیت، کە ئەمە وتەی ھەندێک حەنەفی و شافعی یە.
مبارەکفوری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ماوردی و بێجگە لە ماوردی دەڵێن: ژەھر چوار بەشە:
یەکەم: ژەھر ھەیە کەم و زۆری مرۆڤ دەکوژێت، ئەوا خواردنی حەڕامە و بۆ شتی تریش، وەک وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت: "وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ".
دووەم: ژەھر ھەیە زۆری یەکەی مرۆڤ دەکوژێت، ئەگەر کەم بێت مرۆڤ نا کوژێت، خواردنی زۆریەکەی کە مرۆڤ دەکوژێت حەڕامە بۆ خواردن و شتی تر، کەمەکەی ئەگەر سوودی ھەبێت بۆ تەداوی ئەوا دروستە بيخۆیت.
سێیەم: ژەھر ھەیە زۆرینەی خەڵک پێی دەمرێت، وە ھەشە نامرێت، حوکمەکەی وەک حوکمی پێشترە.
چوارەم: ژەھر ھەیە زۆرینەی خەلک پێی نامرێت، وە ھەیە دەمرێت) " تحفة الأحوذي " (٦/ ١٦٧).
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر بە زۆر خواردنی ژەھر یان بەکارھێنانی بمرێت یان شێت ببت، ئەوا دروست نییە بيخۆیتەوە، ئەگەر بەزۆری لێی سەلامەت بیت و سوودی ھەبێت یان ئومێدی سوودی ھەبێت، ئەوا وتەی لەپێشتر ئەوەیە کە دروستە بيخۆیتەوە بۆ لادانی ئەوەی ترسناکتره وەک دەرمانەکانی تر.)
ئەگەری ئەوەشی ھەیە ڕێگەپێدراو نەبێت، چونکە نەفسی خۆی دەخاتە مەترسی بە ھیلاک چوون...
(یەکەم ڕاسترە، چونکە زۆر دەرمان ھەن لێی دەترسی، کەچی ڕێگەپێدراوە بۆ لادانی ئەوەیە کە زیانی زیاتره) "المغني" ( ١ / ٤٤٧ ) .
کەواتە زانایان دەڵێن دروستە ژەھر بەکار بھێنی بۆ چارەسەر ئەگەر سوودی ھەبوو، بەڵام دەبێت بە سەرپەرشتی و چاودێری پزیشک بێت بۆ ئەوەی دیار بکرێت کە چەند پێویستە.
سوودی دەیەم: ئەم فەرموودە بەڵگەیە کە شەرع سوورە لەسەر پاراستنی خواردن و خواردنە، چونکە فەرمانی کردووە بە نقووم کردنی "مێش" بۆ ئەوەی خوارد و خواردنەوەکە پووچ نەبێت و فڕێ نەدرێت.