پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم فەرموودەیە بدەن: (مَا قُطِعَ مِنَ الْبَهِيمَةِ وَهِيَ حَيَّةٌ فَهُوَ مَيِّتٌ)؟
وەڵام: عن أَبِي وَاقِدٍ اللَّيْثِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (مَا قُطِعَ مِنَ الْبَهِيمَةِ وَهِيَ حَيَّةٌ فَهُوَ مَيِّتٌ) أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُدَ وَالتِّرْمِذِيُّ وَحَسَّنَهُ وَاللَّفْظُ لَهُ.
واتە: ئەبو واقدی لەیثی خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەو پارچەیەی کە لە ماڵاتی زیندوو دەیبڕن، ئەوە بە گۆشتی مردار بوو دادەنرێ.)
قسە لەسەر فەرموودەکە لە پێنج ڕووەوەیە:
ڕووی یەکەم: پوختەیەک دەربارەی ڕاوی فەرموودەکە:
ئەبو واقدی لەیثی بەناو بانگ بووە بە کونییەی خۆی، جیاوازی ھەیە لەناوی، وتراوە: (الحارث بن عوف)ه، ترمذی دەقی لەسەر ئەمە ھەیە، وتراوە: هەر لەسەرەتاوە موسوڵمان بووە و وە ئامادەی بەدر بووە، وتراوە: موسلمان بووە لە ساڵی فەتح یان پێش فەتح، خەڵکی شاری مەدینە بووە، لە ساڵی (٦٨)ھیجری وەفاتی کردووە.
ڕووی دووەم : تەخریجی فەرموودەکە :
أخرجە أبوداود (٢٨٥٨) في كتاب "الصيد" باب "في صيد قطع منه قطعة"، والترمذي (١٤٨٠) من طريق عبدالرحمن بن عبدالله بن دينار، عن زيد بن أسلم، عن عطاء بن يسار، عن أبي واقد.
ترمذي فەرموودەکەی حەسەن کردووە، چونکە لە سەنەد (عبدالرحمان بن عبداللە بن دینار)ھەیە, كه قسەی لەسەره.
ابن معین دەڵێت: لە فەرموودەکە لاوازی ھەیە.
ئەبو حاتم دەڵێت: نەرمی تێدایە، فەرموودەی دەنووسرێت، بەڵام ناکرێتە بەڵگە.
ھەروەھا زەھەبی لە لاوازەکان باسی کردووە.
فەرموودەکە ھاتووە لە ڕێگای عبدالله بن جعفر، حدثنا زيد بن أسلم به، أخرجه الحاكم (١٢٣،١٢٤/٤)، دەڵیت: صحیح الإسناد، بەڵام قسە لەسەر عبداللە بن جعفر ھەیە لاوازی دەکەن، زەھەبی لاوازی دەکات.
فەرموودەکە ھاتووە لە ڕیوایەتی أبي سعيد الخدري رضي الله عنه من طريق عبدالعزيز بن عبدالله الأوسي، حدثنا سليمان بن بلال، عن زيد بن بلال، عن زيد بن أسلم، عن عطاء بن يسار، عن أبي سعيد، أخرجه الحاكم (٢٣٩/٤) ، وقال: (صحيح على شرط الشيخين)، زەھەبی خۆی بێ دەنگ کردووە.
شێخ ئەلبانی دەفەرمووێت : الأویسی موسلیم ھیچ فەرموودەی لێ نەگێڕاویتەوە ، فەرموودەکە تەنھا لەسەر شرطی بوخاری یە ، کە جێگای متمانەیە و سەنەدەکە صحیحە .
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە حەسەنه، ڕیوایەت کراوە لە چوار ھاوەڵی پێغەمبەر، لە أبو سعید، وأبي واقد الليثي، وابن عمر، وتميم الداري، وە فەرموودەی أبي واقد ئەحمەدیش ڕیوایەتی کردووە (٢١٣٩٦)، والحکام (١٣٧/٤) و صححە.
شەوکانی دەڵێت: رواە الحاکم عن أبی سعید مرفوعا، قال دارقطنی: والمرسل أصح.
سەبارەت بە فەرموودەی ابن عمر: أخرجە الطبرانی فی الأوسط، لە سەنەد عصم بن عمر تێدایە لاوازە.
سەبارەت بە فەرموودەی تمیم: رواە ابن ماجە والطبرانی، وإسنادە ضعیف.) توضیح الأحکام (١/١٢٨).
ڕووی سێیەم: ڕاڤەی وشەکانی فەرموودەکە:
"ما قطع" ما: موصولة أو شرطیة، والفعل بعدها مبني للمجهول، "فهو ميت" جواب شرط، أو خبر للمبتدأ وهو (ما) الموصولة، واقترن الخبر بالفاء لشبه الموصول بالشرط في العموم.
ما قطع: ئەوەی لە ئاژەڵ لێی دەکرێتەوە و دەبڕدرێت، وەک: دەست و قاچ و گوێ و ھەر ئەندامێکی تر، ئەوە مردار بووە و پیسە، ئەمە باسی ئاژەڵێکە مردار بووی حەڕام بێت، بەڵام ئاژەڵێک مردار بووی حەڵاڵ بێت، نموونە: پارچەیەکی حوتت لێکردەوە و حوتەکەش زیندووە، ئەمەیان حەڵاڵە.
"بهيمة" ئەو ئاژەڵانەن كه لەسەر چوار پەل دەڕۆن، دوو دەست و دوو قاچيان ھەیە، بێجگە لە دڕندەکان، وەک: مەڕ و بزن و وشتر و مانگا.
"وهي" الواو للحال، واتە: ئەم ئاژەڵە لە حالەتی ژیان دابێت.
ڕووی چوارەم: ھۆکاری باس کردنی فەرموودەکە لەم بابە:
دانەری کتاب ئەم فەرموودەیەی لەبەر ئەوە ھێناویەتەوە چونکە ئەو پارچە دووگەی یان گۆشتەی كه لە ئاژەڵی زیندوو دەکرێتەوە مردار بووە، وە مردار بووش پیسە، کەواتە ئەگەر بکەوێتە ناو ئاو ئاوەکە پیس دەبێت، بەڵام سەیری دەکەیت ئەگەر تام یان بۆن یان ڕەنگی ئاوەکەی گۆڕی ئەوە پیسە ئەگەر نا خاوێنە.
ڕووی پێنجەم: سوودەکانی فەرموودەکە:
سوودی یەکەم: ھۆکاری وتنی ئەم فەرموودەیە، لەسەردەمی نەزانین دووگی ئاژەڵیان لێ دەکردەوە و سوودیان لێ وەردەگرت، پاشان ئەم برینەی ئاژەڵ دوای ماوەیەک چاک دەبووەوەو دواتر خوێنی ئاژەڵیشیان دەردەھێنا و دەیانخواردەوە.
عن أبي واقد الليثي رضي الله عنه قال: قدم النبي صلى الله عليه وسلم المدينة، وهم يجبون أسنمة الإبل، و يقطعون أليات الغنم، فقال: ما يقطع من البهيمة وهي حية، فهي ميتة) أخرجه الترمذي (٤٨٠).
واتە: لە باوکی واقد دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھاتە مەدینە، خەلکی مەدینە دووگی وشتر و دووگی مەڕیان بە زیندوویی شەق دەکرد و بەزەکەیان دەبڕی و دەیان برژاند و دەیانخوارد، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (ئەو پارچەیەی کە لە ماڵاتی زیندوو دەیبڕن، ئەوە بە گۆشتی مردار بوو دادەنرێت.)
سوودی دووەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە كه دەبێت کەسی شارەزا حوکمی شەرعی بۆ خەڵک باس بکات ئەگەر سەرپێچی کرا.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەبێت زانا حوکمی شەرعی باس بکات ئەگەر خەڵک پێچەوانەیان کرد "واتە تووشی سەرپێچی بوون"، واجبە لەسەری ڕوونی بکاتەوە، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەم وتەییەی گوت کاتێک خەلکی بینی دووگی مەڕو وشتریان لێ دەکردەوە بە زیندوويی.) فتح ذي الجلال والإكرام (١/١٣٨).
سوودی سێیەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر حەریسی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لە گەیاندنی حەق و ھیدایەتی خەڵک.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (حەریسی پێغەمبەره درود و سەلامی خوای لێ بێت لەسەر گەیاندن و ھیدایەتی خەڵک، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەست پێشخەری کرد کاتێک بەمەی زانی.) فتح ذي الجلال والإكرام (١/١٣٩).
سوودی چوارەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ھەر پارچەیەک لە ئاژەڵ بکرێتەوە لە دووگی ئاژەڵ یان گۆشتی، وە ئاژەڵەکەش زیندوو بێت، ئەوە بە مردار بوو حساب دەکرێت و حەڕامە بيخۆی و پیسە.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەمەیان یەک دەنگی ھەیە لەنێوان زانایان) مجموعة الفتاوى (٢١/٩٨).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەو دووگەی كه بڕدراوەو لە ئاژەڵەکە دەکرێتەوە ئەگەر سەر نەبڕدرابێت, ئەوا حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان، چونکە ئەوەی لە ئاژەڵ دەکرێتەوە ئەگەر زیندوو بێت، بە مردار بوو حساب دەکرێت.) شرح مسلم .
سوودی پێنجەم: ئەم فەرموودەیە گشتی یە کە نابێت ھیچ پارچەیەک لە ئاژەڵ لێ بکرێتەوە ئەگەر زیندوو بێت، ئیلا لە دوو شت نەبێت:
یەکەم: گوڵینگەی ئاسک "غەزال"، ئاسک لەژێر ملی دوو گوڵینگەی ھەیە، ئەمەیان دروستە لێ بکرێتەوە کەچی زیندووش بێت، چونکە لەناو ئەم گوڵینگانە بۆنی لێ دەردەھێنرێت کە بۆنەکە بەناوبانگە.
دووەم: ئاژەڵی ڕاوکراو، نموونە: ئاژەڵێک زیندووە و ڕاوچی یەک یان چەند ڕاوچیێک پێکەوە ھێرش دەکەنە سەری بە شمشێر، ناتوانن بیگرن و سەری ببڕن بە شمشێر چەند پارچە گۆشتێک لەو ئاژەڵە دەکەنەوە، لەم حالەتە دروستە بە مردار بوو حساب ناکرێت.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە یەکەم: مسك وفأرتە، دەڵێن: لە غەزال ھەیە پێی دەڵێن غەزالی مسك، كەی زانرا دەردەھێنرێت لە خوێنی، لەسەر ئەمە متنبی دەڵێت:
فإن تفق الأنام وأنت مـنھم
فإن المسك بعض دم الغزال
ئەمەیان ھەندێک زانا دەری دەھێنن "واتە دەڵێن دروستە"، دەڵێن: بەردەوام موسلمانان خۆیان بۆندار کردووە بەو بۆنە، وە ئەو بۆنە لە خوێنی غەزال دەردەھێنرێت.
دووەم: ئاژەڵی ڕاوکراو: ئیمام ئەحمەد ڕەحمەتی خوای لێ بێت باسی کردووە کە ھاوەڵان ئەمەیان کردووە.) فتح ذي الجلال والإكرام (١/١٤٠).
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (لێکردنەوەی پارچە گۆشتی ئاژەڵ دروست نییە ئیلا ئەم دووە نەبێت: فأرة المسك، ئەوەی كه لێ دەکرێتەوە لە گوڵینگەی ئاسک ئەگەرچی زیندووِش بێت، ئەمەیان پاکە بە سونەت و ئیجماع، چونکە ئەو گوڵینگەیەی لێ دەکرێتەوە وەک ھێلکە و بێچووی ئاژەڵ و موو و شتی ترە کە لێی جیا بکەیتەوە.
وە ئاژەڵی ڕاوکراو، ڕاوێکە لەنێوان خەڵکانێکە ناتوانن ئەو ئاژەڵە سەر ببڕن، یەکێک پارچەیەک بە شمشێری خۆی لێ دەکاتەوە، وە یەکێکی تر پارچەیەکی تر ھەتا دەمرێت) توضیح الأحکام (١/١٢٩).
بەڵام ئەگەر شتێکت لە نێچیرەکە دا و پارچەیەک لێی ببووەوە، وە نێچیرەکە زیندوو بوو، ئەوا ئەو پارچەیەی لێ بۆتەوە مردار بووە .
لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت: (ئەگەر شتێکت گرتە نێچیرەکە و پارچەیەک گۆشت لەو نێچیرە جیا بووەوە و نێچیرەکە زیندوو بوو, حەڕامە ئەو پارچە لێکراوەیە بخۆیت بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان، لەبەر وتەی: "مَا قُطِعَ مِنَ الْبَهِيمَةِ وَهِيَ حَيَّةٌ فَمَا قُطِعَ مِنْهَا فَهُوَ مَيْتَةٌ") "الموسوعة الفقهية" (١٣٠/٢٨) .
سوودی شەشەم: ئەم فەرموودەیە مووی ئاژەڵ ناگرێتەوە، چونکە مووی ئاژەڵ ژیانی وەک گژو گیایە، ھەست و جوولەی نییە وەک گۆشت.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (موو ژیانی لە جنسی ژیانی ڕووەکە، نەک لە جنسی ژیانی ئاژەڵ، چونکە گەشە دەکات و درێژ دەبێت وەک کشتوکاڵ، ھەست و جوولەی تێدا نییە بە ویستی خۆی.) مجموع الفتاوي (٢١/٩٨).
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو موو و پەڕ و صۆف پاکن ، جا چ ھی پێستێک بێت گۆشتی بخورێت یان گۆشتی نەخورێت، جا چ زیندوو بێت یان مردوو، ئەمە ڕاستترین وتەی زانایانە) مجموع الفتاوي (٢١/٣٨).
زانایان سەبارەت مووی ئاژەڵ دەڵێن: مووی ئاژەڵ له دوو حالەت دایە:
حالەتی یەکەم: ئاژەڵێک زیندووە، لەم حاڵەتە ئەو ئاژەڵە دوو ئەگەری ھەیە:
(١) یان ئاژەڵەکە گۆشتی حەڵاڵە، ئەگەر مووی ئاژەڵێک بێت گۆشتی حەڵاڵ بێت ئەوە پاکە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان.
(٢) یان ئاژەڵێکە گۆشتی حەڕامە، ئەگەر مووی ئاژەڵێک بێت گۆشتی حەڕام بێت ئەوە پاکە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان، ئیلا سەگ و بەراز نەبێت لەسەر وتەی شافعی و حەنابلەیە.
وتەی ڕاست مووی ئاژەڵ پاکە.
حالەتی دووەم: ئاژەڵێک مردووە، لەم حاڵەتە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان:
یەکەم: حەنەفی و مالکی و حنابلە بۆ ئەوە چوون کە مووی پاکە، ئەگەر لەو ئاژەڵانە بن کاتێ لە ژیان دا بوون پاک بوو بن، ئیمام مالک بۆ ئەوە چووە بەرازیش پاکە، چونکە ئەگەر زیندوو بێت پاکە.
دووەم: شافعی بۆ ئەوە چووە كە مووی مردار بوو پیسە، ئیلا ئەگەر لەو ئاژەڵانە بێت پێستی خۆش بکرێت و پاک ببێتەوە.
سوودی حەوتەم: عیلەتی نەھی کردن لە خواردنی دووگی ئاژەلی زیندوو یان گۆشتەکەی بۆ سێ ھۆکار دەگەڕێتەوە:
یەکەم: حەقی خوای گەورەيه، ھەر شتێک خوای گەورە نەھی کردبێت دەبێت خۆتی لێ بەدوور بگریت، ڕاستە لەوانەیە یەکێک بڵێت: ھۆکاری حەڕام کردنی مردار بوو ئەوەیە چونکە خوێن لەناو ئاژەڵ دەمێنێتەوە، لەم حالەتە ئەگەر پارچەیەک لە ئاژەڵ بکەیتەوە خوێنی لێ دێت، بۆچی حەڕامە؟
وەڵام: بەشێوەیەکی گشتی ڕێگری کراوەکان بۆ دوو ھۆ دەگەڕێنەوە:
یەکەمیان: مافی خوای گەورەيه، خوای گەورە ئاژەڵ سەربڕین بۆ دروستکراوەکان بە مردار بوو وەسفی کردووە کەچی خوێن لێی دەردەچێت ، یان ڕاو کردنی ئاژەڵ دروستە پارچەی لێ بکرێتەوە ئەگەر نەتوانی سەرببڕی کەچی زیندووە.
دووەم: حەقی ئاژەڵه، نابێت ئاژەڵ ئازار بدرێت و دووگی یان گۆشتی بەزیندوویی لێبکرێتەوە، چونکە زیندووەو ھەست بە ئازار دەکات.
سێیەم: ئەم کردەوەیە لێک چوون دروست دەکات لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵە دڕندەکان، چونکە ئاژەڵی دڕندە ئاژەڵی تر دەخوات بە زیندوویی، کەواتە کردەوەکە دڕنادانەیە.
سوودی ھەشتەم: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە حەڕامە پارچە گۆشت یان دووگ لەو ئاژەڵە بکەیتەوە کە مردار بووی حەڕامە، وە ئەو پارچە گۆشتە یان دووگە بە مردار بوو حساب دەکرێت، بەڵام ئاژەڵێک مردار بووی حەڵاڵ بێت, وەک: ماسی و کلۆ، ئەمانە ئەگەر بەزیندووی پارچەی لێ بکەیتەوە ئەوە حەڕامە، وە ھەندێک دەڵێن مەکروھە، چونکە ئازاردانی ئاژەڵی تێدايه، بەڵام بە مردار بووی به پیس حساب ناکرێت و حەڕام نییە.
لە الموسوعة الفقهية باس کراوە دەڵێت: (ئەگەر ماسیت گرت بە زیندووی، نابێت بيخۆیت ھەتا دەمرێت یان ھەتا دەکوژرێت، ھەروەک حەنەفی و حەنابلە وا دەڵێن، باش نییە سووری بکەیتەوە بە زیندووی، چونکە سزادانی ماسی تێدایە بێ ئەوەی پێویست بێت، چونکە زوو دەمرێت دەکرێت چاوەڕێی بکەیت). "الموسوعة الفقهية" (٥/١٣١).