پرسیار: ئایا دروستە ئافرەت حەب بخوات تا لە رەمەزان دا نەكەوێتە سوری مانگە دەبێت؟
وەڵام: زانایان دەلێن دروستە ئافرەت حەب بخوات ئەگەر زیانی بۆی نەبێت، بەڵام زیانی بۆی هەیە باشتر وایە نەیخوات، بەئەگەر خواردی و تووشی حەیز نەبوو ئەوە ڕۆژووی دروستە چونکە پاک بووە و حوکمی پاکی بەسەر دەدرێت.
ابن عثیمین ڕەحمەتێ خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی من دەبینم ئافرەت ئەمە نەکات باشترە لەسەر ئەوە بمێنێتەوە کە خوای گەورە لەسەری نووسیویەتی کە تووش بوونە بە حەیز، خوای گەورە نووسیویەتی لەسەر ئافرەتانی نەوەی ئادەم ئەم تووش بوونە بە حەیز لە هەموو مانگێک حیکمەتی خۆی هەیە، و ئەم حیکمەتە گونجاوە لەگەڵ سروشتی ئافرەت، و گومانی تێدا نییە ئەگەر ڕێگری حەیز بکات لاشەی تووشی زیان دەبێت، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: “لاضرر ولا ضرار “، بە تێڕوانینی بڕاوە ئەم حەب خواردنە زیانی بۆ ڕەحمی ئافرەت هەیە هەروەک دکتۆرەکان باسیان کردووە، ئەوەی من دەبینم ئافرەت ئەم حەبانە بەکار نەهێنێت، سوپاس بۆ خوای گەورە لەسەر قەدەر و حیکمەتی ، ئەگەر حەیز هات خۆی دەگرێتەوە لە ڕۆژوو و نوێژ و ئەگەر پاک بوو نوێژ دەکات و ڕۆژوو دەگرێت، و ئەگەر ڕەمەزان کۆتای هات ئەو ڕۆژووانەی نەگرتووە دەگرێتەوە).