سەردێری پرسیار:حوکمی خواردنی حەبی دژی سکپڕی بۆ ئەوە بتوانم مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بم؟

بەرواری دانان :2021-04-03 کۆدی پرسیار:2377

پرسیار:

پرسیار: حوکمی خواردنی حەبی دژی سکپڕی بۆ ئەوە بتوانم مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بم؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەلێن نابێت ئافرەت حەبی دژی سکپڕی بخوات ئیلا بەم چوار مەرجە نەبێت:

١- دەبێت پێویسیتی پێی هەبێت، وەک ئەوەی کە نەخۆش بێت بەرگەی سکپڕی نەگرێت هەموو ساڵێک، یان لاشەی لاواز بێت، یان ڕێگری تری هەبێت زیانی پێ بگەیەنێت.

٢- دەبێت مێردی ڕێگەی پێ بدات، چونکە پیاو مافی هەیە لە مناڵ هێنانەدی.

٣- دەبێت پرس بە دکتۆر بکات ئایا ئەم جۆرە حەبانە زیانی بۆی هەیە یان نە.

٤- نابێت ئەم جۆرە حەبانە بخوات بە بەردەوامی، چونکە بڕینی نەوەی تێدایە، واتە ڕێگری کردن لە مناڵ بوونی تێدایە بە یەکجاری.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (حەبی ڕێگری کردنی سکپڕی پێم گەیشتووە لە چەند دکتۆرەوە کە زیان بەخشن، ئەمەیان ئەگەر ئێمە لە دکتۆرەکانیشەوە نەمان زانیبوایا ئەوە لەلای خۆمانەوە دەمانزانی، چونکە ڕێگری کردنی شتێکی سروشتی کە خوای گەورە دروستی کردووە و لەسەر ئافرەتانی نەوەی ئادەم نووسیویەتی گومانی تێدا نییە ڕێگری کردنی زیانی هەیە، خوای گەورە حەکیمە، ئەم خوێنە دانانێت لەکاتێکی دیارکراو ئیلا حیکمەتێکی لەگەڵ دایە، ئێمە ڕێگری دەکەین لەبەر ئەوەی زیانی هەیە.

بەڵام پێمان گەیشتووە کارەکە لەوەش گەورەترە کە ئێمە بیرمان لێ دەکردەوە، چونکە هۆکارە بۆ تێکدانی ڕەحم و هۆکارە بۆ نەخۆشی اعصاب، ئەمەیان دەبێت خوتی لێ بپارێزی). لقاء الباب المفتوح سؤال رقم (۱۱٤۷).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام