سەردێری پرسیار:پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم فەرموودەیە بدەن: (عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: أُصِيبَ سَعْدٌ يَوْمَ الْخَنْدَقِ، فَضَرَبَ عَلَيْهِ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَيْمَةً فِي الْمَسْجِدِ لِيَعُودَهُ مِنْ قَرِيبٍ)؟

بەرواری دانان :2021-04-05 کۆدی پرسیار:2378

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم فەرموودەیە بدەن: (عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: أُصِيبَ سَعْدٌ يَوْمَ الْخَنْدَقِ، فَضَرَبَ عَلَيْهِ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَيْمَةً فِي الْمَسْجِدِ لِيَعُودَهُ مِنْ قَرِيبٍ)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: أُصِيبَ سَعْدٌ يَوْمَ الْخَنْدَقِ، فَضَرَبَ عَلَيْهِ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَيْمَةً فِي الْمَسْجِدِ لِيَعُودَهُ مِنْ قَرِيبٍ، أخرجە البخاري (٤٦٣)، ومسلم (١٧٦٩).

واتە: لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: لە غەزای خەندەق سەعد زامدار بوو، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم خێمەیەکی بۆ دانا لەناو مزگەوت بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەردانی بکات.

سوودەکانی فەرموودەکە:

١- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دروستە خێمە لە مزگەوت هەڵبدەیت، بەڵام بە مەرج.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە خێمە لە مزگەوت هەڵبدەیت، بەڵام بە مەرج:

- ئەوەی خێمەی بۆ هەڵدەدەیت دەبێت ئەهل بێت، چونکە سەعد گەورە و شەریفی قەومی خۆی بوو، ئەگەر نا ناکرێت خێمە بۆ هەموو موسلمانێک هەڵبدەیت.

- نابێت خەڵکی مزگەوت ئەزیەت بدات، ئەمەمان وەرگرتووە لە دەقە گشتییەکان، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەهی کردووە خەڵکی مزگەوت ئەزیەت بدەیت، هەتا بەو کەسەی گوتووە: "اجلس فقد آذیت".

- دەبێت بۆ مەبەستێکی دروست بێت، مەبەستی دروست فەرموودەکە باسیکردووە.) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٥٧٨-٥٧٩).

٢- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ ڕوونکردنەوەی پلەی سعدی کوڕی معاز خوا لێی رازی بێت لە لەلای پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ڕوونکردنەوەی پلەی سعدی کوڕی معاز خوا لێی رازی بێت لە لەلای پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، بەجۆرێک تایبەتی کرد بەم فەزلە: لە مزگەوت خێمەی بۆ هەلدا تا سەردانی بکات لە نزیکەوە) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٥٧٩).

٣- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ سەردانی نەخۆش کردن.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ سەردانی نەخۆش کردن، ضابطی سەردانی نەخۆش کردن: ئەو نەخۆشەیە کە نەتوانێ دەربچێت لە مالی خۆی، سەبارەت بەو نەخۆشەی دەردەچێت لە مالەوە سەردانی ناکەیت، چونکە سەردان کردن پێویست نییە) فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٥٧٩).

٤- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر جوانی ڕەوشتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر جوانی ڕەوشتی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم جوانی مامەلەی لەگەڵ ئومەتەکەی، بەجۆرێک سەردانی نەخۆشەکانی کردووە، وە سەردانی کەسانی ساغیشی کردووە، وە متواضع بووە هەتا بەرامبەر پیر و مناڵ و بچووکیش)

٥- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دروستە لە مزگەوت بخەویت.

عبدللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە بەڵگەیە دروستە لە مزگەوت بخەویت، وە دروستە نەخۆش لە مزگەوت بمێنێتەوە ئەگەر چی برینداریش بێت) توضیح الأحکام (٢/٩٤).

٦- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ ڕوونکردنەوەی ڕۆلی مزگەوت بۆ ئیسلام، مزگەوت تەنها شوێنی نوێژ نییە، بەڵکو زانستی لێ وەردەگیرێت و کێشە تێدا چارەسەر دەکرێت و پرس و ڕا بە یەکتر دەکرێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام