پرسیار // ئایا دروستە بۆ مردوو دروومانی کفن بکەیت ؟
وەلام // زانایان دەلێن واجبە مردوو کفن بکرێت ، وە واجبە کفن هەموو لاشەی مردوو داپۆشێت ، وە سونەتە کفن بۆ پیاو سێ پارچە بێت و ڕەنگی سپی بێت ئیلا ئەگەر یەکێک لەناو ئیحرام بمرێت یان شەهید بێت سونەتە بەو جل و بەرگانەوە کفن بکرێت .
عن عائشة قالت : (( کفن رسول اللە صلی الله علیه وسلم فی ثلاثة ٲثواب بیض سحولیة من كرسف ، لیس فیها قمیص ولا عمامة )) متفق علیە .
واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کفن کرا لەناو سێ پارچە قوماشی سپی سەحولی ( سەحول گوندێکە لە یەمەن ) لە لۆکە دروست کرا بوو ، کفنەکە نە قەمیسی هەبوو نە مێزەر (جامانە یان جەمەدانی ) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت کفن هەموو لاشە داپۆشێت ، چونکە فەرمووودەکە دەفەرمووێت : " کفن فی ثلاثة .... " فی : للظرفیة ، والظرف لابد ٲن یكون محیطا بالمظروف ، فی بە مانای لەناودابوون دێت ، کەواتە لە ناو دابوون دەبێت دەورە درابێت لە هەموو لایەک ، کەواتە کفن گشتییە و هەموو لاشەی داپۆشیووە ......)) شرح بلوغ المرام ج٥ لاپەڕە ٤۲۱
بەلام ئەگەر مردوو کفن بکرێت بە بێجگە لە سێ پارچەی کفن ، وەک : قەمیس یان ..... دروستە بەلام جی بەجێ کردنی سونەت باشترە و لەپێشترە ، بەلگە :
عن ابن عمر قال : (( لما توفی عبداللە بن ٲبی جاء ابنە ٳلی رسول اللە صلی الله علیه وسلم فقال : ٲعطني قمیصك ٲكفنه فیه ، فٲعطاه ٳیاه )) متفق علیە .
واتە : کاتێک عبداللە ی کوڕی ٲبي مرد کوڕی هاتە لای پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : قەمیسی خۆتم بدەرێ هەتا تێیدا داپۆشم ، قەمیسەکەی دای پێ .
هەندێک زانا دەلێن باش نییە مردوو کفن بکەی بە قەمیس ، بەلام زۆربەیان دەلێن مکروھ نییە .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم وتەیە " کفن کردن بە قەمیس مکروھ " باطله لە ڕووی بەلگەوە ، چونکە مکروە ئەوە بەلگە هاتبێت نەهی کردبێت ، هیچ بەلگە نەهاتوون کە نەهی کردبێت ، وتەی ڕاست مەکروھ نییە ، بەلام پێچەوانەی قەمیس باشترە )) المجموع ٥ لاپەڕە ۱٥۳
بەلام سەبارەت کفن کردنی ژن دوو وتە هەیە :
یەکەم : زۆربەی زانایان دەلێن سونەتە ژن کفن بکرێت لەناو پێنج پارچە جل و بەرگ ( جلی خوارەوە ، قەمیس ، لەچکە ، دوو لفاف پێی دادەپۆشرێت )) ، کە ئەمە وتەی مالکی ، شافعی ، حنابلە ، ظاهریەکانە ، بەلگە : فەرموودەی لیلی بنت قانف هاتووە رواە ابو داود (۳۱٥۷) ، بەلام جیاوازی لە ڕاستی و ناڕاستی فەرموودەکە هەیە ، شیخ الالبانی لاوازی دەکات لە الارواء الغلیل (۷۲۳) .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( .....ژن لەناو پێنج پارچە قوماش کفن دەکرێت ، جلی خوارەوە و قەمیس و لەچکە و دوو لفاف ، ئەکەر کفن بکرێت لەناو یەک لفاف هەموو لاشەی داپۆشێت دروستە جا چ پیاو بێت یان ژن ، بابەتەکە بەرفراوانی تێدایە )) مجموعە فتاوی ابن باز ج۱۳ لاپەڕە ۱۳۷
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودە هاتووە سەبارەت بە کفن کردنی ژن لە پێنج پارچە قوماش ، بەلام سەنەدی فەموودەکە جێگای تێڕوانینە ، چونکە ڕاوییەکی تێدایە دیار نییە ، هەر لەبەر ئەوە هەندێک زانا دەلێن ژنیش وەک پیاو کفن دەکرێت لەناو سێ پارچە قوماش ، ئەم وەتەیە ئەگەر فەرموودەکە ڕاست نەبێت وتەیەکی ڕاستە ، چونکە ئەسل وایە ژن و پیاو لە ئەحکامەکان یەکسانن ئیلا بەلگە هاتبێت ، .....
کەواتە دەلێین ئەگەر فەرموودە جێگیر ببێت سەبارەت پێنج جل و بەرگ دەلێین وایە ، بەلام ئەگەر فەرموودە جێگیر نەبووبێت ئەسل وایە ژن و پیاو یەکسانن لە هەموو ئەحکامە شەرعییەکان ، ئیلا بەلگە هاتبێت )) شرح الممتع ج ٥ لاپەڕە ۲۲٤
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ