سەردێری پرسیار:دروستە بەخۆمان بڵێین سەلەفی؟

بەرواری دانان :2021-04-06 کۆدی پرسیار:2381

پرسیار:

پرسیار: دروستە بەخۆمان بڵێین سەلەفی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن هیچ ڕێگر نییە دەستەیەک یان کەسێک ناو لەخۆی بنێت بە ناوێک بەڵگە بێت لەسەر ڕاستی مەنهەجی، یان بۆ جیابوونەوەی لە بیروباوەڕەکانی تری ئەهلی بیدەع، جا ناوەکە ئەهلی سونە بێت یان سەلەفی یان هەر ناوێکی تر بێت.

بەداخەوە موسڵمانان بوون بە چەند دەستە و گروپێک، هەر گروپێک لەگەڵ گروپی تری جیاوازیەکی، نموونە ئەمە شیعەیە، ئەمە سۆفی یە، ئەمە عەقلانی یە، ... هتد.

ناو لەخۆنان بە سەلەفی وەک تەزکیەی نەفس دروست نییە و حەڕامە.

ناو لەخۆنان بە سەلەفی واجبێک نییە لە واجبەکانی دین، و ڕوکنێکە نییە لە ڕووکنەکانی دین، هەر کەسێک ناو لەخۆ نەنێت سەلەفی تاوانبار نابێت، بەڵکو ناو لەخۆنان سونەتیش نییە، زانایان دەڵێن ئەگەر شتێک سونەت بێت بزانی فیتنە دروست دەبێت بە جێ بەجێکردنی یان خەڵک لێت دوور دەکەوێتەوە باشتر وایە تەرک بکرێت، هەروەک پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم بنیات نانی کەعبە لەسەر قواعدی ئیبراهیم واز لێ هێنا لەبەر فیتنە و ئەو خەڵکەی تازە موسڵمان بووە، ئەگەر بەهۆی ناوی سەلەفی یەوە فیتنە دروست بێت یان ناکۆکی دروست بێت باشتر وایە وازی لێ بهێنرێت و هیچ ناوێک لەخۆت نەنێی، گرینگ ناو نییە گرینگ کردەوەیە، بۆیە هەزار ناو لەخۆت بنێی گەر کردەوەت چاک نەبێت سوودی نییە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام