سەردێری پرسیار:حوکمی دەعوەت کردنی نوێژ نەکەر یان مشروب خۆر؟

بەرواری دانان :2021-04-08 کۆدی پرسیار:2382

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دەعوەت کردنی نوێژ نەکەر یان مشروب خۆر؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: گومانی تێدا نییە باشتر وایە موسڵمان هاوڕێیەتی ئیماندار بکات و کەسانی بە تەقوا مالی بخۆن، هەروەک پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (هاوڕێیەتی کەس مەکە مەگەر ئیماندار بێت، و کەس با خواردنت نەخوات مەگەر تەقوادار بێت). رواە أبو داود.

دەعوەت کردنی کەسانی خراپ و لەگەڵ دانیشتنیان دەبێتە هۆی تێکەڵ بوون لەگەڵیان و خۆش ویستنیان و کارتێکردنی، ئەگەر مەسلەحەتی تێدابێت بۆ ئەوەی ئامۆژگاری بکەیت ئەمەیان هیچی تێدا نییە.

سەبارەت بە چاکە لەگەڵ کردن و خواردن پێدانیان بێ ئەوەی دەعوەتیان بکەیت هیچی تێدانییە، دروستە چاکە لەگەڵ کافر و موسڵمان و کەسانی باش و خراپە بکەیت، بەڵام دەعوەت کردن بە شێوەیەکی تایبەت بێ ئەوەی مەسلەحەتی تێدابێت پێچەوانەی فەرموودەیە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام