سەردێری پرسیار:حوکمی جگەرە کێشان و نیرگەلە لە شەرعدا؟

بەرواری دانان :2021-04-08 کۆدی پرسیار:2383

پرسیار:

پرسیار: حوکمی جگەرە کێشان و نیرگەلە لە شەرعدا؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن جگەرە کێشان و نیرگەلە حەڕامە لەبەر دوو شت:

١-چەندین زیانی بۆ مرۆڤ هەیە.

٢-بەفیڕۆدانی ماڵی تێدایە.

هەروەها هەندێک جار زیان بە خەڵکیش دەگەیەنێت چونکە بۆنی ناخۆشە و دووکەڵ بۆ خەڵک دەڕوات و ئەزیەت دەدرێن و زیان بەوانیش دەگەیەنێت.

خوای گەورە حەڕامی کردووە مرۆڤ زیان بە نەفسی خۆی بگەیەنێت، هەروەک دەفەرمووێت: (وَلا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ) [البقرة:195].

هەروەها دەفەرمووێت: (وَلا تَقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا) [النساء:29].

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (خواردنی جگەرە گومانی تێدا نییە حەڕامە، بەڵام ناڵێین: ھەر کەسێک بیخوات قاتلی نەفسی خۆیەتی، چونکە مەبەستی کوشتنی نەفسی خۆی نییە). لقاء الباب المفتوح (١٩٨/١٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام