پرسیار: چونه سەفەر دەكرێت قصرو جمع بكەيت؟ بۆ نموونە له هەولێر بچيت بۆ شەقلاوه به مەرجێک لەوێ شوێنی دەست نوێژ هەبێت و ئاو هەبێت دەتوانی بە مورتاحی نوێژ بکەیت؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن دروستە نوێژ کورت بکرێت لە سەفەر، زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە نوێژ جمع بکرێت لە سەفەر، ئەگەر نوێژ جمع نەکردن بۆی بارگرانی بێت باشتر وایە نوێژ جمع بکات، ئەگەر نا باشتر وایە نوێژ لەکاتی خۆیدا بکەیت.
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەسڵ لە نوێژ کردن کتاب و سونەت و ئیجماع). المغني (٢/١٨٨).
ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەهلی سونە هەموویان یەک دەنگن لەسەر دروستی نوێژ کورت کردن لە سەفەر). مجموع الفتاوی (٢٤/٣١).
وتەی ڕاست عورف سەفەر دیار دەکات، بەڵام ئەگەر یەکێک بلێت من نازانم عورف بەو دەرچوونەی من دەلێت سەفەر یان نە، زانایان دەلێن باشتر وایە ئەگەر ماوەی هەشتا یان هەشتاو شتێک کیلۆ مەتر ڕۆیشت ئەوە سەفەرە دەتوانێت نوێژ کورت بکات.
ئاو و شوێنی دەست نوێژ پەیوەندی بە کورت کردن و جمع کردنی نوێژەوە نییە، دەتوانی نوێژ کورت بکەی و جمع بکەی، باشتر وایە لە سەفەر نوێژ کورت بکرێت.