سەردێری پرسیار: جمع لەنێوان نەهی کردن لە ڕۆژووگرتنی نیوەی شەعبان و کردەوەی پێغەمبەری خوا کە مانگی شەعبان زۆربەی ڕۆژەکان تێیدا بەڕۆژوو بووە؟

بەرواری دانان: 2021-04-08 کۆدی پرسیار: 2386

پرسیار:

پرسیار: دوای نیوەی شەعبان باش نییە بەڕۆژوو بیت چونکە دەبێت خۆمان بۆ ڕەمەزان ئامادە بکەین، ئەی ئەو فەرموودانە چین باس لەوە دەکەن پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم زۆرترین ڕۆژووی لە مانگی شەعباندا گرتووە؟ دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن؟

دەقی وەڵام:

[11:05 AM, 4/8/2021] Zerevan: وەڵام: زانایان دەڵێن سونەتە زۆر بەڕۆژوو بیت لە مانگی شەعباندا، بەڵگە: -عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ رضي الله عنها قَالَتْ : (مَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَامَ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ إِلا أَنَّهُ كَانَ يَصِلُ شَعْبَانَ بِرَمَضَانَ). رواە أحمد (26022)، وأبو داود (2336)، والنسائي (2175)، وابن ماجه (1648). ولفظ أبي داود: (أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَمْ يَكُنْ يَصُومُ مِنْ السَّنَةِ شَهْرًا تَامًّا إِلا شَعْبَانَ يَصِلُهُ بِرَمَضَانَ). صححه الألباني في صحيح أبي داود (2048).

ظاهری ئەم فەرموودەیە بەڵگەگە مانگی شەعبان هەمووی بەڕۆژوو بووە، بەڵام ڕیوایەتی تر هاتووە مانگی شەعبان بەڕۆژوو بووە جگە لە کەمێکی نەبێ.

عَنْ أَبِي سَلَمَةَ قَالَ : سَأَلْتُ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا عَنْ صِيَامِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَتْ: كَانَ يَصُومُ حَتَّى نَقُولَ قَدْ صَامَ، وَيُفْطِرُ حَتَّى نَقُولَ قَدْ أَفْطَرَ، وَلَمْ أَرَهُ صَائِمًا مِنْ شَهْرٍ قَطُّ أَكْثَرَ مِنْ صِيَامِهِ مِنْ شَعْبَانَ، كَانَ يَصُومُ شَعْبَانَ كُلَّهُ، كَانَ يَصُومُ شَعْبَانَ إِلا قَلِيلا. رواە مسلم (١١٥٦).

جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە جمعی نێوان ئەم دوو فەرموودەیە:

-هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون هەندێک ساڵ پێغەمبەری خوا مانگی شەعبان هەمووی بەڕۆژوو بووە، و هەندێک ساڵی تر کەمێکی نەبێت.

-هەندێک زانای تر بۆ ئەوە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم هەرگیز مانگی تەواو نەکردووە بۆ ڕۆژوو جگە لە مانگی ڕەمەزان نەبێ، فەرموودەی ئوم سەلەمە (صام شعبان إلا قلیلا)، دەڵێن: ئەمە دروستە لە زمانی عەرەبی دا ئەگەر زۆربەی ڕۆژەکانی مانگێک بەڕۆژوو بێت دەگوترێ: (صام الشهر کلە).

عن عائشة رضي الله عنها أنها قالت: (وَلا أَعْلَمُ نَبِيَّ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَرَأَ الْقُرْآنَ كُلَّهُ فِي لَيْلَةٍ، وَلا صَلَّى لَيْلَةً إِلَى الصُّبْحِ، وَلا صَامَ شَهْرًا كَامِلا غَيْرَ رَمَضَانَ). رواە مسلم (٧٤٦).

عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: (مَا صَامَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ شَهْرًا كَامِلا قَطُّ غَيْرَ رَمَضَانَ). رواە البخاري (١٩٧١)، مسلم (١١٥٧).

عَنْ أُسَامَة بْن زَيْدٍ قَالَ: ( قُلْت: يَا رَسُول اللَّه، لَمْ أَرَك تَصُومُ مِنْ شَهْر مِنْ الشُّهُور مَا تَصُوم مِنْ شَعْبَان، قَالَ: ذَلِكَ شَهْرٌ يَغْفُلُ النَّاس عَنْهُ بَيْنَ رَجَبٍ وَرَمَضَان، وَهُوَ شَهْر تُرْفَعُ فِيهِ الأَعْمَال إِلَى رَبّ الْعَالَمِينَ، فَأُحِبُّ أَنْ يُرْفَعَ عَمَلِي وَأَنَا صَائِمٌ) اهـ حسنه الألباني في صحيح النسائي (2221).

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (إِذَا انْتَصَفَ شَعْبَانُ فَلا تَصُومُوا). رواە أبو داود (۳۲۳۷)، والترمذي (۷۳٨)، وابن ماجه (۱٦٥۱).

واتە: پێغەمبەر صلی اللە علیە ولسم دەفەرمووێت: (ئەگەر مانگی شەعبان نیوە بوو بەڕۆژوو مەبن).

زانایان دوو وتەیەیان هەیە سەبارەت بەم فەرموودەیە:

-هەندێک زانا دەلێن ئەم ڕێگری کردنە باسی ڕۆژووی مطلقه، بەڵام ڕۆژووی معین دروستە، نموونە: دوو شەم و پێنج شەم یان یەکێک ڕۆژێک نا ڕۆژێک بە ڕۆژوو دەبێت یان ڕۆژوو قەزا دەکاتەوە ئەمانە دروستن.

-هەندێک زانا دەلێن ئەو فەرموودەی نەهی کردووە دوای نیوەی شەعبان بە ڕۆژوو ببیت باسی کەسێکە ڕۆژوو کاری تێ بکات و لاوازی بکات بۆ ڕەمەزان، ئەگەر کەسێک بتوانێت دروستە، کە ئەمە وتەی طحاویه لە کتابی شرح معاني الاثار (٢/٨٤-٨٥).

زۆر لە زانایان دەلێن نەهیەکە بۆ حەڕامی یە و هەندێکی تر دەلێن بۆ کەڕاهەتە.

کەواتە باشتر وایە دوای نیوەی شەعبان بەڕۆژوو نەبیت بۆ ئەوەی لاواز نەبێت بۆ مانگی ڕەمەزان، هەروەها باش نییە ڕۆژووی مطلق بگریت دوای نیوەی شەعبان، بەڵام ڕۆژووی مقید دروستە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام