پرسیار: ئایا ڕاستە ئەهلی جوانی ئێمە لەبەهەشت دا وەک جوانی یوسف علیە السلام وایە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەو فەرموودانەی هاتوون باسی جوانی ئەهلی بەهەشت دەکەن کە جوانیان وەک جوانی یوسف وایە فەرموودەکان لاوازن، دوو فەرموودە هاتوون لەوانە:
فەرموودەی یەکەم: عن أنس بن مالك ، قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:(يدخل أهل الجنةِ الجنةَ على طول آدم عليه السلام ، ستون ذراعا بذراع الملك، على حسن يوسف، على ميلاد عيسى ثلاث وثلاثون سنة، وعلى لسان محمد صلى الله عليه وسلم ، جرد مرد مكحلون). ابن أبي الدنيا في "صفة الجنة" (رقم/210).
ئەم فەرموودەیە لە سەنەد لاوازە لەبەر دوو هۆ:
- جیاوازی هەیە لە گوێ لێ بوونی هارون بن رئاب لە ئەنەسی کوڕی مالك، زانایان دەڵێن گوێی لە ئەنەس نەبووە.
- ورواد بن الجراح الشامی زۆربەی زانایان لاوازی دەکەن.
فەرموودەی دووەم: عن المقدام بن معدي كرب رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول:(يُحْشَرُ مَا بَيْنَ السِّقْطِ إِلَى الشَّيْخِ الْفَانِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِي خَلْقِ آدَمَ، وَقَلْبِ أَيُّوبَ، وَحُسْنِ يُوسُفَ مُرْدًا مُكَحَّلِينَ.
قُلْنَا: يَا نَبِيَّ اللَّهِ! فَكَيْفَ بِالْكَافِر؟
قَالَ: يُعَظَّمُ لِلنَّارِ حَتَّى يَصِيرَ غِلَظُ جِلْدِهِ أَرْبَعِينَ ذِرَاعًا ، وَقَرِيضَةُ النابِ مِنْ أَسْنَانِهِ مِثْلُ أُحُدٍ).
ئەم فەرموودەیەش لە سەنەد لاوازە.