سەردێری پرسیار:ئایا دروستە لە جیاتی کەفارەتی سوێند پارە بدرێت؟

بەرواری دانان :2021-04-18 کۆدی پرسیار:2389

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە لە جیاتی کەفارەتی سوێند پارە بدرێت؟

دەقی وەڵام:

پرسیار: ئایا دروستە لە جیاتی کەفارەتی سوێند پارە بدرێت؟

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە مال (پارە) دان بۆ کەفارەتی سوێند، دوو وتە هەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروست نییە مال بدرێت لە جیاتی خواردن یان لە جیاتی جل و بەرگ کڕین بۆ کەفارەتی سوێند، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، بەڵگە:

- خوای گەورە خواردن و جل و بەرگی دیارکردووە، بەڵگەیە دروست نییە کەفارەت بە شتی تر دەربکەیت.

- خوای گەورە مرۆڤی سەر پشک کردووە لەنێوان سێ شت، ئەگەر پارە دروست بوایا مرۆڤ سەر پشک نەدەکرد تەنها لەنێوان ئەم سێ شتانە.

- ئەگەر پارە بدەیت مانای سەرپشکی کەفارەت دان نامێنێت، چونکە ئەگەر نرخی خواردن و جل و بەرگ وەک یەک بێت ئەوە یەک شتە، چۆن دەکرێت سەرپشک بیت؟ ئەگەر نرخی یەکێکیان زیاد بکەیت بەسەر ئەوی تر چۆن سەر پشک دەبیت لەنێوان ئەم دوو شتە؟

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە مال بدرێت بۆ کەفارەت بە مطلقی، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفەیە.

سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە پارە بدەیت ئەگەر پێویست بکات و مەسلەحەتی تێدابێت.

باشتر وایە کەفارەت بدەیت بەو شێوەیە کە خوای گەورە باسیکردووە، ئەگەر پێویست بکات و مەسلەحەتی تێدابوو لەسەر وتەی هەندێک زانا دەتوانی پارە بدەیت، واللە أعلم

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام