پرسیار // ئایا دروستە ئاوات بە مردن بخوازیت ؟
وەلام // سەرەتا زانایان دەلێن تەمەن درێژی لەسەر کردنی کردەوەی باش باشترە لەوەی کە بمریت ، بەلگە :
قال النبي صلى الله عليه وسلم : ( خير الناس من طال عمره وحسن عمله ) رواه أحمد والترمذي (110) وصححه الألباني في صحيح الترمذي ، واتە : باشترینی خەلکی ئەوەیە کە تەمەنی درێژە و کردەوەی باشە .
وقال صلى الله عليه وسلم : ( طوبى لمن طال عمره وحسن عمله ) رواه الطبراني وأبو نعيم ، وصححه الألباني في صحيح الجامع (3928) ، واتە : خۆشی بۆ ئەو کەسەی کە تەمەنی درێژە و کردەوەی باشە .
وروى أحمد (8195) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : كَانَ رَجُلَانِ أَسْلَمَا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَاسْتُشْهِدَ أَحَدُهُمَا وَأُخِّرَ الْآخَرُ سَنَةً . قَالَ طَلْحَةُ بْنُ عُبَيْدِ اللَّهِ : فَأُرِيتُ الْجَنَّةَ ، فَرَأَيْتُ فِيهَا الْمُؤَخَّرَ مِنْهُمَا أُدْخِلَ قَبْلَ الشَّهِيدِ ، فَعَجِبْتُ لِذَلِكَ ، فَأَصْبَحْتُ فَذَكَرْتُ ذَلِكَ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( أَلَيْسَ قَدْ صَامَ بَعْدَهُ رَمَضَانَ ! وَصَلَّى سِتَّةَ آلافِ رَكْعَةٍ أَوْ كَذَا وَكَذَا رَكْعَةً ! صَلاةَ السَّنَةِ ) . صححه الألباني في السلسلة الصحيحة (2591) . وقال العجلوني في "كشف الخفاء" : إسناده حسن .
واتە : دوو پیاو موسلمان بوو لەگەڵ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت یەکێکیان شەھید بوو ئەوە تر دوای ساڵێک مرد ، طلحەی کوڕی عبیداللە وتی : پێشانم درا لە خەودا لە بەھەشت بوو ، وە بینیم ئەوەی دوای ساڵێك مردبوو پێش شەھید چووە بەھەشت ، من سەرسام بووم بەمە ، کاتێک بەرەبەیان ھات چووم بۆ لای پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بۆم باس کرد فەرمووی : (( ئەی ئەوەی دوای مرد ڕەمەزان بەڕۆژوو نەبوو دوای شەھیدەکە ! وە شەش ھەزار ڕەکاعەت نوێژی کردووە یان ئەوەندە ڕەکاعەتەی کردووە ! نوێژی سونەت )) .
وقال رجل : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، أَيُّ النَّاسِ خَيْرٌ ؟ قَالَ : (مَنْ طَالَ عُمُرُهُ وَحَسُنَ عَمَلُهُ ) قَالَ : فَأَيُّ النَّاسِ شَرٌّ ؟ قَالَ : (مَنْ طَالَ عُمُرُهُ وَسَاءَ عَمَلُهُ ) رواه أحمد والترمذي (2330) ، وصححه الألباني في صحيح الترمذي .
واتە : پیاوێک وتی : ئەی نێردراوی خوا کامەی خەلک باشترینە ؟ وتی : (( کەسێک تەمەنی درێژ بێت و کردەوەی باش بێت . )) ، وتی : کامەی خەلک خراپترینە ؟ وتی : (( کەسێک تەمەنی درێژ بێت و کردەوەی خراپ بێت . ))
ئەوانەی پێش ئێمە کاتی سەرەمەرگ دەگریان لەبەر ئەوەی لە کردەوەی باش دادەبڕدرێن ، لەبەر ئەوە پێغەمبەر سەلامی خوا نەھی کردووە لە ئاوات خواستن بە مردن چونکە ئیماندار بێ بەش دەبێت لە کردەوەی باش .
عن أَبي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قال : ( لا يَتَمَنَّى أَحَدُكُمْ الْمَوْتَ , وَلا يَدْعُ بِهِ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَهُ ، إِنَّهُ إِذَا مَاتَ أَحَدُكُمْ انْقَطَعَ عَمَلُهُ ، وَإِنَّهُ لا يَزِيدُ الْمُؤْمِنَ عُمْرُهُ إِلا خَيْرًا ) رواه مسلم (2682) .
واتە : با کەس لە ئێوە تەمەنای مردن نەخوازێت ، وە دوعای بۆ نەکات پێش ئەوەی پێی بگات ، چونکە ئەگەر یەکێک لە ئێوە بمرێت کردەوەی دەپچرێت ، وە ئیماندار ھیچی بۆ تەمەنی زیاد نابێت ئیلا چاکە نەبێت .
زانایان دەلێن ئاوات خواستن بە مردن ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // ئەگەر بۆ ناخۆشی و بەلای دونیا ئاواتی مردن بخوازێت ئەمەیان نابێت و دروست نییە ، بەلگە :
(١) عن أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( لا يَتَمَنَّيَنَّ أَحَدُكُمْ الْمَوْتَ مِنْ ضُرٍّ أَصَابَهُ , فَإِنْ كَانَ لا بُدَّ فَاعِلا فَلْيَقُلْ : اللَّهُمَّ أَحْيِنِي مَا كَانَتْ الْحَيَاةُ خَيْرًا لِي , وَتَوَفَّنِي إِذَا كَانَتْ الْوَفَاةُ خَيْرًا لِي ) متفق عليه .
واتە : کەس لە ئێوە با ئاواتی مردن نەخوازێت لەبەر ئەوەی تووشی ناخۆشی و زەرەر بووە ، ئەگەر ھەر دوعای مردنتان کرد بلێن : اللَّهُمَّ أَحْيِنِي مَا كَانَتْ الْحَيَاةُ خَيْرًا لِي , وَتَوَفَّنِي إِذَا كَانَتْ الْوَفَاةُ خَيْرًا لِي .
حالەتی دووەم // ئەگەر ترسی ھەبێت لە دین و تووشی فیتنە ببێت لەم حالەتە دروستە ئاواتی مردن بخوازیت ، بەلگە :
(١) عن مَحْمُودِ بْنِ لَبِيدٍ رضي الله عنه أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ :( اثْنَتَانِ يَكْرَهُهُمَا ابْنُ آدَمَ : الْمَوْتُ ، وَالْمَوْتُ خَيْرٌ لِلْمُؤْمِنِ مِنْ الْفِتْنَةِ ، وَيَكْرَهُ قِلَّةَ الْمَالِ ، وَقِلَّةُ الْمَالِ أَقَلُّ لِلْحِسَابِ ) رواه أحمد وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة (813)
واتە : دوو شت ھەیە نەوەی ئادەم پێی خۆش نییە ، مردن ، مردن بۆ موسلمان خێرترە لە فیتنە ، وە پێی خۆش نییە ماڵی لەم ببێت ، ماڵ کەم بوون حسابی ڕۆژی قیامەت کەم و سووک دەکات .
حالەتی سێیەم / ئەگەر ئاوات بخوازێت بۆ شەھید بوون ئەمەیان دروستە کە چەندین فەرموودە ھاتوون ، بەلگە :
(١) أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ( مَنْ سَأَلَ اللَّهَ الشَّهَادَةَ بِصِدْقٍ بَلَّغَهُ اللَّهُ مَنَازِلَ الشُّهَدَاءِ وَإِنْ مَاتَ عَلَى فِرَاشِهِ ) رواە مسلم (1909) ،
واتە : ھەر کەسێک داوای شەھید بوون لەخوا بکات بە ڕاستی خوای گەورە دەیگەیەنێت بە پلەی شەھیدەکان ئەگەر لەسەر جێگای خۆیش بمرێت .
ھەروەھا پێشینەکان پێیان خۆش بوو شەھید ببن لە ڕێگای خوای گەورە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ