سەردێری پرسیار:پرسیار: خوای گەورە لەقورئان دەفەرموێ (حتی یتبين لکم الخط ابیض من الاسود)، زانایان دەفەرموون بانگی بەیانی زووتر دەدرێ بۆ دڵنیای بەڵام هێشتا دونیا تاریکە و بانگ دەدرێت زانایان دەڵێن دەبێ بیست دەقە بوەستی ئینجا نوێژ بکەی؟

بەرواری دانان :2021-04-26 کۆدی پرسیار:2392

پرسیار:

پرسیار: خوای گەورە لەقورئان دەفەرموێ (حتی یتبين لکم الخط ابیض من الخیط الاسود)، زانایان دەفەرموون بانگی بەیانی زووتر دەدرێ بۆ دڵنیای بەڵام هێشتا دونیا تاریکە و بانگ دەدرێت زانایان دەڵێن دەبێ بیست دەقە بوەستی ئینجا نوێژ بکەی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: سەهلی کوڕی سەعد دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (ئەم ئایەتە دابەزی:

ََََََََََََََََََُُُُُُُّّْْْْْْْْْ ﴿وكُوا واشِبْوا حتِ يتبي لكم الْيط الِبيض ِمن ااخیط الِسودِ﴾، تەواوکەری دانەبەزی بوو: ﴿ ِمن الَفجِر﴾، پیاوانێک ویستیان بەڕۆژوو بن یەکێکیان دەزووی ڕەش و سپی بە قاچیەوە بەست، بەردەوام خواردنی دەخوارد هەتا ئەم دوو دەزووەی بینی، خوای گەورە ئەوەی دواتریش دایبەزاند: ﴿ ِمن الفْجر﴾، ئەوان زانیان مەبەست پێی شەو و ڕۆژە). أخرجە البخاري (١٩١٧)، ومسلم (١٠٩١).

جیاوازی نێوان فەجری صادق و فەجری کاذب:

یەکەم: فەجری صادق نوێژ تێیدا حەڵاڵە و خواردن تێیدا حەڕامە بۆ ڕۆژووەوان، بەشێوەی ئاسۆیی دەبێت لە باکورەوە بۆ باشور، بەڵام فەجری کاذب پێچەوانەیەتی، لە ڕۆژ ھەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوایە وەک کلکی گورگە شێوەی عمودی یە لە ئاسمان نەک بە پانی.

دووەم: فەجری صادق تاریکی بەدوای دا ناھێت، بەڵکو ڕووناکی زیاد دەکات ھەتا ھەموو ئاسۆ دەگرێتەوە، فەجری کاذب تاریکی بەدوای دا دێت، پاشان فەجری صادق ھەڵدێت.

سێیەم: فەجری صادق ڕووناکی یەکەی نووساوە بە ئاسۆوە، بەڵام فەجری کاذب ڕووناکی یەکەی نەنووساوە بە ئاسۆوە ، واتە ئەگەر سەیری ژیرەوەی ئاسۆ بکەیی ڕووناکی نابینیت.

بانگی دووەمی نوێژی بەیانی دەبێت لە فەجری صادقدا بدرێت، ئەگەر بانگ لە فەجری صادقدا درا ئەوە کاتی نوێژە، چونکە بانگدان واتە کاتی نوێژ، دەتوانی لەگەڵ بانگدان یەکسەر نوێژ بکەیت هێشتا بانگدەر لەبانگ نەبۆتەوە، بەڵام باشتر وایە وەڵامی بانگ بدەیتەوە و دوعای دوای بانگ بخوێنی پاشان دوو ڕەکاعەت نوێژی سونەتی پێش نوێژی بەیانی بکەیت و پاشان نوێژی بەیانی بکەیت.

سەبارەت بە بیست دەقە خۆ تاخیر کردن بۆ دڵنیایی هیچ ئەسل و ئەساسی نییە مەگەر بانگی دووەمی بەیانی زووتر بدرێت، بانگدانی دووەمی بەیانی پێش فەجر صادق دروست نییە واجبە بانگ دوابخرێت، چونکە ئەگەر بانگی دووەم پێش فەجر بدرێت بانگیش دروست نییە.

سەبارەت بەوەی هەندێک گەنج و هەرزەکار فەتوا دەدەن دروستە دوای بانگی بەیانی نان بخۆن لە مانگی ڕەمەزان چونکە فەجری صادق هەلنەهاتووە، یان نان ناخۆن مەگەر دوای بانگی دووەمی بەیابی، یان من نوێژ ناکەم لەگەڵ جەماعەت لە مزگەوت چونکە هێشتا فەجری صادق هەلنەهاتووە، یان نوێژی ئەم خەڵکە بەتالە، هەموو ئەم کردەوانە بی حیکمەتییە.

ئەگەر کێشەی لە دیارکردنی کاتی نوێژی بەیانی هەبێت دەبێت پێی هەلسن و سەیر بکرێت و ڕاست بکرێتەوە، بەڵام ئیش مناڵ و هەرزەکار و گەنج نییە، و گومانی تێدانییە واجبە موسڵمان بانگ بدات و نوێژ بکات لە کاتی خۆی نەک پێش کات و پاش کات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام