پرسیار: کەفارەتی جووت بوون لە مانگی ڕەمەزاندا چییە؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن کە کەفارەت واجبە لەسەر کەسێک کە جووت دەبێت لە ڕۆژی ڕەمەزان بە ئەنقەست و بێ ئەوەی خۆی لەبیر بکات.
-زۆربەی زانایان دەلێن ئەوەی جووت دەبێت نازانێت جووت بوون حەرامە یان لەبیری کردووە یان زۆری لێکراوە هیچی لەسەر نییە نە ڕۆژوو گرتنەوە و نە کەفارەت دان.
-کەفارەت دان بەندە ڕزگار کردنە، ئەگەر نەبوو دوو مانگ لەسەر یەک بە ڕۆژوو دەبێت، ئەگەر نەبوو خواردن دەدات بە شەست هەژار.
-کەفارەت دان یان واجب بوونی کەفارەت دوو مەرجی هەیە:
أ- دەبێت لە ڕۆژی ڕەمەزان دا بێت.
ب- دەبێت ڕۆژوو لەسەری واجب بێت.
-هەر کەسێک لەسەفەر جماع بکات لەگەل خێزانی خۆی هیچی لەسەر نییە ئیلا ڕۆژوو گرتنەوە نەبێت، چونکە دروستە بۆ مسافر ڕۆژوو بشکێنێت بە خواردن و خواردنەوە و جووت بوون.