پرسیار: کاتێک نوێژ دەکەم حەز دەکەم زوو تەواو بکەم و لە کۆڵ خۆم بکمەوە، پێم ناخۆشە، لەگەڵ ئەمەش حەز دەکەم نوێژ بکەم و حەڵام لەسەرم گرانە، ئایا تاوانبار دەبم؟
وەڵام: زانایان دەڵێن پێ ناخۆش بوونی شتێک لە شەرع دوو ئەگەری هەیە:
یەکەم: نەفس فلانە شتی پێ ناخۆشە و لەسەری گرانە نەک شەرعی پێ ناخۆش بێت و ڕقی لە شەرع ببێتەوە، ئەمەیان هیچی تێدا نییە، وەک ئەوەی خۆشردنی لەشگرانی یان دەست نوێژی لەسەر گرانە لە زستاندا حەز ناکات، یان جیهاد کردنی پێ ناخۆشە، یان ئافرەت فرەژنی پێی ناخۆشە، ئەمەیان تاوانبار نابێت.
خوای گەورە دەفەرمووێت: (كُتِبَ عَلَيْكُمْ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَكُمْ) {البقرة: ٢١٦}.
واتە: جیهاد شەرکردن لەسەر ئێوە واجب کراوە، وە پێتان خۆش نییە.
وتەی: (وهو) بۆ (قتال) شەرکردن دەگەرێتەوە، واتە سروشتی پیاو وایە حەز ناکات شەڕ بکات، نەک مەبەست پێی ئەوە بێت (وهو) بۆ (کتب)، واجب بوون بگەرێتەوە، چونکە ئیماندار ئەگەر پێی ناخۆش بێت خوای گەورە فلانە شتی واجب کردووە یان ڕقی لە واجبەکە ببێتەوە کوفرە پەنا بەخوا، بەلگە لەسەر کوفری ئەو کەسە کە پێی خۆش نەبێت بەو حوکمەی کە خوای گەورە دایبەزاندووە: (ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ) {محمد: ٩}، واتە: ئەوەش لەبەر ئەوەیە کەبەڕاستی ئەوان ڕقیان لەو پەیامە دەبووەوە خوا دایبەزاندووە، وە کردەوەکانمان هەمووی پوچ کرد).
دووەم: ئەگەر فلانە شتی پێ ناخۆشە و ڕقی لە شەرع ببێتەوە، ئەمەیان کوفرە پەنا بەخوا.
سەبارەت بەوە حەز دەکات نوێژ زوو تەواو بکات و لەگەڵ ئەوەش حەزی لەنوێژ کردن ئەمەیان لە ئیمان لاوازیە و کەمی خشوعە، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَٱسۡتَعِينُواْ بِٱلصَّبۡرِ وَٱلصَّلَوٰةِۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى ٱلۡخَٰشِعِينَ٤٥﴾ [البقرة: ٤٥].
واتە: (ئێوه ههوڵ بدهن) پشت ببهستن و داوای یارمەتی بکەن بهئارامگرتن و نوێژكردن (بۆ گهیشتن به ئامانج) بهڕاستی نوێژ ئهركێكی گهورهو گرانه، مهگهر لهسهر ئهو كهسانهی كه به خۆشهویستی و سۆزهوه خواپهرستی ئهنجام دهدهن و (باوهڕی دامهزراویان ههیه).
﴿وَإِنَّهَا﴾: واتە: ئەم ضمیرە بۆ نوێژ دەگەڕێتەوە چونکە نزیکترین شتە دوای ئەم ضمیرە باسکراوە، واتە: نوێژە گرانە مەگەر لەسەر ئەوانە نەبێت کە خاشعن.
﴿ٱلۡخَٰشِعِينَ﴾: خشوع لەناو نوێژدا: ئامادەبوونی دڵە لەبەردەم خوای گەورە، وە ئارام بوونی ئەندامەکانی لاشەیە، و ئامادە بوونی نوێژ خوێنە ئایا چ دەڵێت و چ دەکات لەسەرەتایی نوێژەوە تا کۆتایی نوێژ.
خشوع لە دڵ دا بە دەست دێت پاشان ئەندامەکانی لاشە شوێنی دەکەون، خشوع یەکەم شتە لەم ئومەتە هەڵدەگیڕێتەوە و بزر دەبێت، بەتایبەتی لەم سەردەمە، پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (أول شيء یرفع من هذە الأمة الخشوع، حتی لاتری فیها خاشعا).
بۆیە هەر کاتێک بەندە هەستی بەوە کرد نوێژ لەسەری گران بووە دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ نەفسی خۆی بکات لە خاشعەکان نییە.
نوێژ خوێن دەبێت گرینگی بە خشوع بدات، چونکە پاداشتی نوێژ لەسەر خشوع وەستاوە و بەگوێرەی خشوعی پاداشت بۆی دەنووسرێت.
عن عمار بن یاسر رضي اللە عنە قال: سمعت رسول اللە صلی اللە علیە وسلم یقول: (إن الرجل لینصرف وما کتب لە إلا عشر صلاتە، تسعها، ثمنها، سبعها، سدسها، خمسها، ربعها، ثلثها، نصفها).
کۆکردنەوەی خشوع و زەلیلی و ملکەچی بە دڵ و ئەندامەکانی لاشە، و هەر کەسێك خشوعی زۆر بێت گوێڕایەلی زیاترە.