سەردێری پرسیار: ئەم فەرموودەیە تا چەند ڕاستە: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (وێنەی کەسێک کە بە قژی بەستراوەوە نوێژ بکات وەکو ئەوە وایە بەدەست بەستراوی نوێژ بکات)؟

بەرواری دانان :2021-05-02 کۆدی پرسیار:2395

پرسیار:

پرسیار: ئەم فەرموودەیە تا چەند ڕاستە: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (وێنەی کەسێک کە بە قژی بەستراوەوە نوێژ بکات وەکو ئەوە وایە بەدەست بەستراوی نوێژ بکات)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما أَنَّهُ رَأَى عَبْدَ اللَّهِ بْنَ الْحَارِثِ يُصَلِّي وَرَأْسُهُ مَعْقُوصٌ مِنْ وَرَائِهِ ، فَقَامَ فَجَعَلَ يَحُلُّهُ ، فَلَمَّا انْصَرَفَ أَقْبَلَ إِلَى ابْنِ عَبَّاسٍ فَقَالَ: مَا لَكَ وَرَأْسِي؟! فَقَالَ: إِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : (إِنَّمَا مَثَلُ هَذَا مَثَلُ الَّذِي يُصَلِّي وَهُوَ مَكْتُوفٌ). رواه مسلم (٤٩٢).

واتە: لە عبداللە بن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت عبداللە بن الحارثی بینی نوێژی دەکرد و قژی بەستبووەوە لە پێشەوە بۆ دواوە، هەستا قژی بکاتەوە کاتێک تەواو بوو هات بەرەو ابن عباس گوتی: ئەوە سەرت چیتی بۆ وات کردووە؟! من گوێم لە پێغەمبەری خوا بووە صلی اللە علیە وسلم دەیگوت: (وێنەی کەسێک کە بە قژی بەستراوەوە نوێژ بکات وەکو ئەوە وایە بەدەست بەستراوی نوێژ بکات).

لە الموسوعة الفقهیة باسکراوە: (هەموو فوقەهاکان یەک دەنگن قژ کۆکردنەوە لەناو نوێژ مەکروهە، "العقص" بەستنەوە قژە وەک بەستنەوەی کەزی ئافرەت، یان کۆکردنەوەی قژە لە دواوەی سەر، ئەمەیان مەکروهە ئەگەر نوێژ بکات بەم شێوەیە نوێژی دروستە.

حیکمەت لەمەدا قژ سوجدە دەبات لەگەڵ نوێژ خوێن، نۆ ئەوەی قژیش بگات بە زەوی و سوجدە ببات). الموسوعة الفقهیة (٢٦/١٠٩-١١٠).

ئەم نەهی کردنە تایبەتە بە پیاوان ئافرەت داخل نابێت، چونکە ئافرەت فەرمانی پێکراوە خۆی داپۆشێت، ئەگەر فەرمان بە ئافرەت بکەین قژی بکاتەوە یان کەزی یەکانی بکاتەوە ئەوە ئەگەری ئەوەی هەیە لەناو نوێژ بەدیار بکەوێت، عەورەتیش نابێت بەدیار بکەوێت، قژی ئافرەت عەورەتە بەڵام هی پیاو عەورەت نییە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام