پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم فەرموودەیە بدەن: (إن الشيطان قد أيس أن يعبده المصلون في جزيرة العرب، ولكن في التحريش بينهم)؟
وەڵام: عن جار رضی اللە عنە قال: قال رسول اللە صلی اللە علیە وسلم: (إن الشيطان قد أيس أن يعبده المصلون في جزيرة العرب، ولكن في التحريش بينهم). رواه مسلم (٢٨١٢).
واتە: لە جابر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (بەڕاستی شەیتان بێ ئومێد بووە نوێژ خوێنەکان بیپەرستن لە جزیرەی عەرەب، بەڵام بێ ئومێد نەبووە لەوە ئاژاوە و فیتنە و شەڕ بخاتە نێوانیان).
هەروەها ڕیوایەتی ابن مسعود – رضي الله عنه:- (إن الشيطان قد يئس أن تعبد الأصنام بأرض العرب، ولكن رضي منهم بما دون ذلك بالمحقرات وهي الموبقات). رواه الحاكم (٢/٣٢)، والبيهقي في (شعب الإيمان) (٦/٥٢) (٧٤٧١). قال الحاكم: هذا حديث صحيح الإسناد ولم يخرجاه، ووافقه الذهبي، وصححه لغيره الألباني في (صحيح الترغيب والترهيب) (٢٢٢١).
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە شەیتان بێ ئومێد دەبێت لەوەی نوێژ خوێنەکان بیپەرستن و بێ ئومێد دەبێت لەوەی تووشی شیرکیان بکات، گۆڕپەرستەکان ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەڵگە ئەم ئومەتە تووشی شیرک نابێت و شیرک لەناو ئومەتدا نییە، کە ئەمە وتەیەکی پوچە، زانایان سەبارەت بەم گومانە دەڵێن:
١- شەیتان لە نەفسی خۆیدا بێ ئومێد بووە کە بیپەرستن، شەیتان غەیب نازانێت و سوورە لەسەر گومڕا کردنی خەڵک، ھەروەک دەڵێت:
(لأحتنکن ذريته إلا قليلا) [الإسراء: ٦٢]، خۆی بێ ئومێد بووە بەڵام خوای گەورە بێ ئومێدی نەکردووە و ھەلی پێداوە، شەیتان بێ ئومێد بوو کاتێک عیزەتی ئیسلام و بەدیارکەوتنی تەوحیدی بینی لە جزیرەی عەرەب، بەڵام خوای گەورە بێ ئومێدی نەکردووە.
٢- ھەندێ زانای تر بۆ ئەوە چوون ماناکەی ئەوەیە شەیتان بێ ئومید بووە لەوەی ھەموویان پێکەوە لەسەر کوفر کۆ بکاتەوە و تووشی کوفری گەورەیان بکات، کە ئەمە وتەی ابن ڕەجەبە( ).
٣- ھەندێ زانای تر بۆ ئەوە چوون لەوانەیە مەبەست پێی سێ سەدەی زێڕین بێت ئەوان تووشی شیرک نابن، چونکە وشەی: (المصلون)، "ال" للعھد.
٤- لەوانەیە مەبەست پێی ئەوە بێت شەیتان بێ ئومێد بووە لەوەی لە ھەموو کات و شوێنێک بێجگە لە خوا ببپەرسترێت، واتە لە ھەموو کات و ھەموو شوێنێک تووشی شیرک نابن، دەکرێت لە ھەندێک کات یان ھەندێک شوێن تووشی شیرک ببن.
٥- لەوانەیە مەبەست پێی ئەوە بێت شەیتان بێ ئومێد بووە لەوەی موسڵمانان شەیتان بپەرستن، دەکرێت تووشی پەرستنی پێغەمبەر و پیاو چاک و گۆڕ و شتی تر ببن.
٦- لەوانەیە مەبەست پێی ئەوە بێت شەیتان بێ ئومێد بووە لە موسڵمانانى ڕاستگۆ کە تووشی شیرک نابن.