سەردێری پرسیار: ئەگەر پیاو لە ڕەمەزان بە ماچ و شتی خێزانی مەنی بێتەوە حوکمی چیە؟ وە ئایا ئەگەر بەدەست یەکتر تەواوکەن حوکمی چیە؟

بەرواری دانان: 2021-05-02 کۆدی پرسیار: 2397

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر پیاو لە ڕەمەزان بە ماچ و شتی خێزانی مەنی بێتەوە حوکمی چیە؟ وە ئایا ئەگەر بەدەست یەکتر تەواوکەن حوکمی چیە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: هەر کەسێک بە ئەنقەست بچێتە لای خێزانی و جووت بێت لە ڕۆژی ڕەمەزاندا ئەم حوکمانە لەسەری جێ بەجێ دەبێت:

١-تاوانبار دەبێت.

٢-ڕۆژووی بەتال دەبێت.

٣-هەندێک دەڵێن واجبە خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە ئەگەر چی ڕۆژووشی شکاوە.

٤-واجبە ڕۆژووەکە قەزا بکاتەوە.

٥-واجبە کەفارەت بدات، بەندەیەک ڕزگار دەکات، ئەگەر پێی نەکرا دوو مانگ لەسەر یەک بەڕۆژوو دەبێت، ئەگەر پێی نەکرا خواردن دەدات نە شەست هەژار.

سەبارەت ماچ یان مباشرەی لەگەڵ خێزانی خۆت بکەیت جگە لە جووت بوون ڕۆژووی دەشکێت ئەگەر مەنی هاتەخوارەوە.

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر خێزانی خۆی ماچ بکات و مەنی دەربچێت ڕۆژووی دەشکێت بێ ئەوەی جیاوازی هەبێت لە نێوان زانایان ئەوەی ئێمە بزانین.

ئەگەرخووی نهێنی بکات بە دەست ڕۆژووی ناشکێت ئیلا ئەگەر مەنی دەربچێت، ئەگەر مەنی دەربچێت ڕۆژووی شکاوە). المغنی (٤/٣٦١-٣٦٣).

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر خێزانی خۆی ماچ بکات یان مباشرەی لەگەڵ بکات بە زەکەری بێجگە لە فەرجی خێزانی یان دەستی لێ بدات یان شتی تر، مەنی بێتە خوارەوە ڕۆژووی دەشکێت ئەگەر نا ناشکێت، خاوەنی کتابی حاوی و بێجگە لە ئەو ئیجماع نقل دەکەن کە ڕۆژووی بەتالە هەر کەسێک ماچ بکات یان موباشەرەی لەگەل بکات بێجگە لە فەرج). المجموع (٦/٣٤٩).

بە دەست یەکتر تەواو کردن هیچی تێدایە نییە ئەگەر بێ ڕۆژوو بن، ئەگەر بە ڕۆژووبن ڕۆژوو دەشکێت و تاوانبار دەبن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام